riklam

ئه‌ردۆگان: بۆ به‌هێزكردنی كه‌رتی به‌رگری پرس به‌ كه‌س ناكه‌ین

جیهان 07:07 PM - 2021-01-16
.

.

سه‌رۆك كۆماری توركیا، سه‌باره‌ت به‌  به‌رنامه‌ی  فڕۆكه‌ی ئێف 35 هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌مریكا، ڕاشیگه‌یاند، به‌مزووانه‌ له‌گه‌ڵ ڕووسیا گفتوگۆ له‌سه‌ر كڕینی كاروانی دووه‌می ئێس400 ده‌كه‌ن.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند: بۆ به‌هێزكردنی كه‌رتی به‌رگری وڵاته‌كه‌یان پرس به‌ كه‌س ناكه‌ن و ڕه‌نگه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌شدا له‌گه‌ڵ ڕووسیا گفتوگۆ بكه‌ن له‌ باره‌ی به‌ده‌ستهێنانی كاروانێكی تری سیستمی موشه‌كی ئێس 400.

وتیشی، وڵاته‌كه‌ی پاره‌یه‌كی زۆری خستووه‌ته‌ نێو پڕۆگرامی په‌ره‌پێدانی فڕۆكه‌ی ئێف 35 له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و جۆره‌ فڕۆكه‌یه‌یان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌ده‌ست نه‌گه‌شتووه‌ و ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه‌ بۆ واشنتۆن. ڕاشیگه‌یاند، هیوادارن جۆ بایدن سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی، ئه‌و گرفته‌ چاره‌سه‌ر بكات.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket