riklam

هیندستان.. گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

جیهان 06:09 PM - 2021-01-16
.

.

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16ی كانوونی دووه‌می 2021 له‌ وڵاتی هیندستان به‌سه‌رپه‌رشتی ناریندرا مودی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان هه‌ڵمه‌تی پێدانی ڤاكسین له‌دژی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌وه‌ش به‌گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌ت داده‌نرێت له‌جیهانداو له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا 30 ملیۆن كه‌س پێكوته‌یان پێده‌درێت.

ئه‌مڕۆش كه‌ یه‌كه‌م رۆژی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌بوو، 300 هه‌زار كه‌س له‌ دۆزی یه‌كه‌می پێكوته‌كه‌ سوودمه‌ند ده‌بن و  3006 بنكه‌ش له‌سه‌رانسه‌ری هیندستاندا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌رخانكراوه‌.

پێشتر، ناریندرا مۆدی رایگه‌یاندبوو له‌ قۆناغی یه‌كه‌می پێدانی ڤاكسینه‌كه‌دا، 30 ملیۆن كه‌س پێكوته‌یان بۆ ده‌كرێت و له‌كۆتایی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا نزیكه‌ی 300 ملیۆن كه‌س لێی سوودمه‌ند ده‌بن.

مانیش كۆمار، كرێكارێكی پاككه‌ره‌وه‌یه‌ و یه‌كه‌مین كه‌س ده‌بێت له‌هیندستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ پێكوته‌ی كۆرۆنا ده‌كوترێت، حكومه‌تیش رایگه‌یاندوه‌، په‌رستار و پزیشك و كارمه‌ندانی هێڵی پێشه‌وه‌ له‌پێشینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌بن كه‌ پێكوته‌یان پێده‌درێت.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، ناریندرا مۆدی ته‌مه‌ن 70 ساڵ راینه‌گه‌یاندووه‌ كه‌ ئاخۆ پێكوته‌كه‌ وه‌رده‌گرێت یاخود نا، به‌ڵام وتوویه‌تی: سیاسییه‌كان كارمه‌ندی هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ن نین. 

هیندستان له‌دوای چین له‌ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه‌ به‌دووه‌م وڵات داده‌نرێت و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 1ملیار و 400 ملیۆن كه‌سه‌، به‌ڵام حكومه‌ت رایگه‌یاندوه‌، كه‌ به‌نیاز نین پێكوته‌ی دژ به‌كۆرۆنا به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكدا دابه‌ش بكه‌ن.

جێی ئاماژه‌یه‌، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌دوای ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ڕووی ژماره‌ی توشبوون به‌په‌تا كۆرۆنا، به‌دووه‌م وڵات داده‌نرێت و به‌رزترین ژماره‌ی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تێیداتۆماركراوه‌، حكومه‌تیش رایگه‌یاندوه‌ پلانیان هه‌یه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی 6-8 مانگی ئه‌مساڵدا 300 ملیۆن كه‌س هه‌ر دوو دۆزی پێكوته‌ی دژ به‌كۆرۆنایان پێبدرێت.

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket