riklam

عیراق له‌ مانگی رابردودا هه‌نارده‌ی نه‌وتی به‌رزكردووه‌ته‌وه‌

ئابوری 06:07 PM - 2021-01-16
.

.

رێكخراوی ئۆپیك بۆ وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت رایگه‌یاند: كه‌ له‌ مانگی رابردوودا عیراق یه‌كێك بووه‌ له‌و وڵاتانه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه‌ی به‌ئاستێكی زۆر به‌رزكردۆته‌وه‌و له‌و روه‌شه‌وه‌ له‌پاش لیبیا به‌ پله‌ی دووه‌م دێت.

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ سه‌رجه‌می بڕی به‌رهه‌مهێنراوی ئۆپیك له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردوودا كه‌ 13 وڵات له‌خۆی ده‌گرێت 25 ملیۆن و 362 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌بووه‌ به‌وه‌ش به‌راورد به‌ مانگی تشرینی دووه‌می هه‌مان ساڵ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی 279 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ له‌و مانگه‌دا لیبیا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه‌ی 136 هه‌زار به‌رمیل زیادكردووه‌و گه‌یاندۆتیه‌ ملیۆنێك و 224 هه‌زار به‌رمیل و پاشانیش عیراق به‌ زیادكردنی 76 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ ریزبه‌ندی دووه‌می گرتووه‌و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی له‌ نه‌وت بۆ 3 ملیۆن و 848 هه‌زار به‌رمیل به‌رزكردۆته‌وه‌.

هه‌روه‌ك  ئیمارات كه‌ یه‌كێكی تره‌ له‌ ئه‌ندامانی رێكخراوی ئۆپیك له‌ ماوه‌ی مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردوودا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه‌ی 63 هه‌زار به‌رمیل به‌رزكردۆته‌وه‌و به‌وه‌ش بۆته‌ سێیه‌م وڵاتی ناو رێكخراوه‌كه‌ كه‌ له‌و مانگه‌دا زۆرترین زیادكردنیان بۆ بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت هه‌بێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket