riklam

نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزترین ئاستی تۆماركرد

ئابوری 04:57 PM - 2021-01-16
.

.

ئه‌مڕۆ له‌كاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عیراقی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌و 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 144 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 143 هه‌زارو 500 دیناری عیراقی بوو.

شوان هادی خاوه‌نی نوسینگه‌ی دراو له‌ بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی شاری سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 16-1-2021،  له‌كاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عیراقی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌و كه‌ هه‌ر 100 دۆلارێك 500 دینار به‌رزبووه‌وه‌، كه‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 144 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 143 هه‌زارو 500 دیناری عیراقی بوو.

وتیشی: نرخی دراوه‌كانی تریش به‌رامبه‌ر دیناری عیراقی گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات، كه‌ به‌م شێویه‌یه‌:

100 پاوه‌ن به‌رامبه‌ر 195 هه‌زار دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌رامبه‌ر 173 هه‌زارو 500 دیناره‌.
100 لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر 19 هه‌زارو 500 دیناره‌.
 100 هه‌زار تومه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر 6 هه‌زارو 500 دیناری عیراقییه‌.

PUKmedia تایبه‌ت    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket