riklam

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وامه‌ له‌تاوتوێی بودجه‌

ئابوری 04:47 PM - 2021-01-16
.

.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16ی كانوونی دووه‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران 35هه‌مین دانیشتنی خۆی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و ده‌نگ به‌ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ یاسا ده‌دات.

ئاره‌زوو مه‌حمود، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌ن دانیشتنی كراوه‌ی ژماره‌ 35ی به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستپێكرده‌وه‌.

راشیگه‌یاند: دانیشتنه‌كه‌ به‌رده‌وامی ده‌دات به‌تاوتوێكردنی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی دارایی ساڵی 2021 و ده‌نگدان به‌ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ یاسای تر.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی ژماره‌ 34ی هه‌ڵگرت و پاشان بۆ ئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و ده‌نگدان به‌ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ یاسا، دانیشتنی ژماره‌ 35ی گرێدا.

پێشتریش، په‌رله‌مانتار حسێن نه‌رمۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاندبوو، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆ، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران 35 هه‌مین دانیشتنی خۆی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

راشیگه‌یاندبوو، له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆدا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 ده‌كرێت.

  PUKmedia  هامیار عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket