riklam

UN لێپرسراوێكی نوێ بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردن له‌عیراق دیاریده‌كات

عیراق 02:51 PM - 2021-01-16
.

.

ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لێپرسراوێكی نوێی بۆ سه‌رپه‌رشتی و چاودێریكردنی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عیراق، دیاریكرد.

ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێس ئه‌مینداری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند: ئینگیبیۆرگ سۆلرۆن وه‌ك جێگری نوێی سه‌رۆكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق بۆ كاروباری سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌ستنیشان كردووه‌.

به‌پێی ڕاگه‌یانراوێكی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئینگیبیۆرگ سۆلرۆن له‌ كۆتایی مانگی شوباتی داهاتوو له‌ به‌غدا، ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

پێشتریش، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕایگه‌یاندبوو: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ به‌شداری چاودێر و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌ ٦ی حوزه‌یرانی داهاتوو، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket