riklam

دیلۆت: هەرێم مانگانە 102 ملیۆن دۆلاری لەفرۆشتنی نەوت دەستدەكەوێت

ئابوری 02:01 PM - 2021-01-16
.

.

بەپێی ئەو راپۆرتەی كۆمپانیای دیلۆیت لەبارەی هەناردەو داهاتی نەوت بڵاویكردۆتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 9 مانگی 2020دا كۆی ئەو داهاتەی لە فرۆشی نەوت دەستیكەوتوە زیاتر لە 918 ملیۆن دۆلار بووەو بەتێكیڕاش داهاتی مانگانەی هەرێم لەفرۆشی نەوت 102 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام ئەو كۆمپانیانەی نەوتەكەیان گواستوەتەوە 710 ملیۆن دۆلاریان دەستكەوتوە. 

بەپێی ناوەرۆكی راپۆرتەكەی كۆمپانیای دیلۆت لەبارەی هەناردەو داهاتی نەوتی هەرێم، لەماوەی 9 مانگی 2020دا حكومەتی هەرێمی كوردستان 118 ملیۆن و 997 هەزارو 553 بەرمیل نەوتی فرۆشتوەو كۆی داهاتەكەشی 3 ملیارو 176 ملیۆن و 136 هەزارو 721 دۆلار بووە.

لەبارەی خەرجییەكانی فرۆشتنی ئەو نەوتەشەوە، لە راپۆرتەكەدا هاتووە: هەرچەندە داهاتی ئەو 9 مانگەی فرۆشتنی نەوت 3 ملیارو 176 ملیۆن و 136 هەزارو 721 دۆلار بووە، بەڵام 2 ملیارو 258 ملیۆن و 21 هەزارو 362 دۆلار خەرجی بووە، بەشێوەیەك تێچووی تێچوی گواستنەوەی بەرمیلێك نەوت لەڕێگەی بۆرییەوە 5 دۆلارو 96.3 سەنت بووەو لەو بڕەش 3 دۆلارو 82.5 سەنتی دراوە  بەكۆمپانیای بۆری كوردستان واتە (كار گروپ)، هەروەها 2 دۆلارو 13.8 سەنتیش دراوە بەتوركیا كە بەهەردوولا لەماوەی 9 مانگدا نزیكەی 710 ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە.

هەر بەپێی راپۆرتەكە لەماوەی 9 مانگی 2020دا بەتێكڕا ئەو نەوتەی حكومەتی هەرێم فرۆشتویەتی بەرمیلێكی بە 26 دۆلارو 34.8 سەنت فرۆشتوەو 13 دۆلارو 50 سەنت كەمتر لەنرخی نەوتی برێنت فرۆشراوە.

راپۆرتەكە ئاماژە بەوەشداوە كە بڕی 913 ملیۆن و 666 هەزارو 605 دۆلاریش پارەی پێشەكی فرۆشتنی نەوت و گۆڕانكاری لە رەسیدی كڕیارەكاندا چۆتەسەر حسابی حكومەت، واتە چۆتەسەر هەژماری داهات، بەڵام داهاتی فرۆشی نەوت نەبووە لەو 9 مانگەدا، تەنها ملیارێك و 831 ملیۆن و 964 هەزار دۆلار كۆی داهات و وەرگرتنی پارەی پێشەكی بووە.

 PUKmedia 

 

001.jpg

004.jpg

009.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket