riklam

عیراق..زیاتر لە 430 حزب بۆ بەشداری لەهەڵبژاردن تۆمار دەكرێن

عیراق 11:10 AM - 2021-01-16
.

.

 ماوەی تۆماركردنی ناوی حزب و هاوپەیمانییەكان بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردنە پەرلەمانیە پێشوەختەكەی عیراق كە بڕیارە مانگی حوزەیران بكرێت كۆتایی دێت و زیاتر لە 430 حزبیش داوایان پێشكەشی كۆمسیۆن كردوە بۆ بەشداریكردن لەو هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ ماوەی تۆماركردنی ناوی حزب و هاوپەیمانییەكان بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی داهاتووی عیراق كۆتایی دێت و  بەپێی ئامارێكیش كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڵاویكردوەتەوە، زیاتر لە 430 حزب داواكارییان پێشكەش كۆمسیۆن كردوەو لەو ژمارەیەش 231 حزبیان مۆڵەتیان پێدراوە.

كۆمسیۆنەكەش ئەوەشی رونكردوەتەوە كە 85 حزبی نوێ بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردن لەكۆمسیۆن ناوی خۆیان تۆماركردوە، هەروەها بەبڕی كۆمسیۆن 128 حزب كە بۆ بەشداری لەهەڵبژاردن لەكۆمسیۆن خۆیان تۆماركردبوو رەتكراونەتەوەو 17 حزبیش داوای كشانەوەیان لەخۆتۆماركردن پێشكەشی كۆمسیۆن كردوە.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان پێشتر لە 9 تا 16ی ئەم مانگەی وەك دوا وادە بۆ تۆماركردنی حزب و لیست و قەوارە سیاسییەكانی بەشداری هەڵبژاردنە پەرلەمانیە پێشوەخەتەكەی 6ی حوزەیرانی ئەمساڵی عیراق دیاریكردبوو.

 دوێنێش كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بڵاوكرابوونەتەوە، لە راگەیەنراوێكیدا ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لەوادەی دیاریكراوی خۆیداو رەتیكردەوە پێشنیازی دواخستنی وادەكەی كردبێت.

 ئاماژەی بۆ ئەوەشكردبوو لە كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتیەكەی عیراق لەگەڵ كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان و نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان سەبارەت بە ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، گفتوگۆكراوە لەسەر ئاستەنگەكان، نەك دواخستنی پرۆسەكە.

هەروەها 14ی ئەم مانگەش،سەرۆكایەتییەكانی عیراق كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و موستەفا كازمی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و فائق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.

كۆبوونەوەكە میوانداری سەرۆك و ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و جنین بلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی لە عیراق كرد و لە بارەی دۆسیەی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو گفتوگۆكرا.

لەمیانی كۆبوونەوەكەدا كۆمسیۆنی هەڵبژاردەنەكان خشتەی كارە تەكنیكی و كاتەكانی تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی خستەروو، هەروەها پابەندبوونی كۆمیسۆنی نیشاندا سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داھاتوو بە شێوەیەكی پاك و بێگەر، ھاوكات دووپاتشیكردەوە لە چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ تەواوكردنی تۆماری بایۆمیتری بۆ تەواوی دەنگدەران و هەماهەنگیكردن لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ زامنكردنی چاودێریكردنی پرۆسەكە.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket