riklam

کۆنفرانسێکی تایبەت بە پرسی خۆکوشتنی کچ و ژنانی ئێزیدی سازدەکرێت

کوردستان 07:33 PM - 2021-01-15
.

.

ڕێکخراوی داک بۆ گەشەپێدانی ژنی ئێزیدی ڕایگەیاند پاش نزیکەی دوو هەفتە کۆنفرانسێکی تایبەت بە پرسی خۆکوشتنی کچ و ژنانی ئێزیدی سازدەکرێت و بڕیارە لایەنە پەیوەندیدارەکان تێیدا بەشداربن.

”سوزان سەفەر“ بەڕێوەبەری ڕێکخراوی داک بۆ گەشەپێدانی ژنی ئێزیدی بۆ PUKmedia وتی، ”ئێمە وەک ڕێکخراوێکی تایبەت بە ژنان بە ئەرکی خۆی دەزانن کە شتێکی وا بکەین کە هەر چی نەبێت خۆکوشتن لەناو کۆمەڵگای ئێمەدا کەم ببێت و تایبەت ژنان“.

هەروەها ئاشکرا کرد، ”بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارماندا کە کۆنفرانسێکی تایبەت سەبارەت بە پرسی خۆکوشتنی کچ و ژنانی ئێزیدی لە پارێزگای دهۆک سازبکەین بۆ ئەوەی بە جدی بیگەینە ڕێگە چارەیەک“.

” سەفەر“ ئاماژە بەوەش کرد، ”لەم کۆنفرانسەدا کە بڕیارە پاش نزیکەی دوو هەفتەی تر سازبکەین ئەنجومەنی ڕۆحانی ئێزیدییەکان و میری ئێزیدییەکان و ژمارەیەکی زۆری لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوی ناوخۆی و بیانی ئامادە دەبن و ئێستاش ئێمە سەرقاڵی ئامادەکارییەکانن“.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە 5 ئاوارەی ئێزیدی کە چواریان کچ بوونە خۆیان خنکاندوونەوە و تا ئێستاش ئەگەری خنکاندنەوەیان دیار نییە و پۆلیسی پارێزگای دهۆکیش هیچ ڕوونکردنەوە لەسەر نەداوە.

 

 

PUKmedia - لەیس حسێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket