riklam

وه‌زیری نه‌وتی عیراق: هه‌رێم پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌رێككه‌وتنی ئۆپیكه‌وه‌

ئابوری 05:40 PM - 2021-01-15
.

.

 ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند، تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته‌ 20 دۆلار و هه‌رێم پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئۆپیك پڵه‌س بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نییه‌.

وه‌زیری نه‌وتی عیراق له‌ گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاندووه‌، هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و پشكه‌ی له‌ رێككه‌وتنی ئۆپیك پڵه‌س بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆی دیاریكراوه‌، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ ئاستی پابه‌ندبوونی عیراق به‌و رێككه‌وتنه‌وه‌ بۆ رێژه‌ی له‌سه‌دا 79 دابه‌زێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌و رێككه‌وتنه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵیدا كردویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌دا 20ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مبكاته‌وه‌، به‌ڵكو به‌رده‌وام بووه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ بڕی 430 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا.

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ 10 دۆلار كه‌متر نه‌وته‌كه‌ی ده‌فرۆشێت ئه‌وه‌ش زیانێكی زۆر به‌ ئابووری وڵات ده‌گه‌یه‌نێت.

وه‌زیری نه‌وتی عیراق رونیشیكردۆته‌وه‌، هه‌موو به‌رهه‌می نه‌وتی كێڵگه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك له‌لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی باكووره‌وه‌ به‌رێوه‌ده‌برێت.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket