حكومه‌ت و سه‌روپێ!

حكومه‌ت و سه‌روپێ!


15/1/2021 17:01:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

سه‌روپێ، پاچه‌ یان گیپه‌  خواردنێكی كورده‌واری چه‌ور و به‌ تامه‌، ده‌گوترێ یه‌ك خواردنه‌ به‌ حه‌وت تام، بۆیه‌ هه‌ڕمێنێكی زۆری له‌سه‌ره‌ و به‌یانیان به‌رناكه‌وێ، به‌ تایبه‌ت له‌ هه‌ولێر!
خواردنێك ئه‌وه‌ بهێنێ  به‌یانیان زوو زوو  بۆ فریاكه‌وتنی له‌ خه‌و هه‌ستی دایك و باوك، مناڵ و هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌  پرخه‌ی خه‌و به‌ جێبێلی و به‌ره‌و چێشتخانه‌ رابكه‌ی دواتریش خۆشی له‌ گێڕانه‌وه‌ی تام و له‌زه‌ته‌كانی بۆ كه‌سوكار ببینی، كه‌چی بچیته‌ سه‌ر هه‌واری خالی چۆن شێت و هار نابی!
تۆ وه‌ره‌ سه‌روپێت له‌ ده‌ست بچێ، چه‌كت له‌ شان بێ و ده‌ستانیش به‌ خۆتدا شۆڕ بكه‌یته‌وه‌، ئه‌رێ ئه‌وه‌ ده‌بێ؟
نا، نابێ خۆ چه‌كت هه‌ر بۆ كه‌شخه‌یی هه‌ڵنه‌گرتوه‌!.. بۆیه‌  پێویسته‌ به‌كاری بێنی!
دوای روداوی سه‌روپێی ئه‌مڕۆ به‌یانی شاری هه‌ولێر داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌م
سه‌ره‌پێخانه‌ زیاد بكا یان چه‌ك له‌شانی سه‌روپێخۆره‌كان داماڵێ!
 ئه‌ی ئه‌و حكومه‌ته‌ی هه‌مووشتێكت لا  ئاساییه‌ ته‌نیا خۆ گۆڕین یان گۆڕینی خۆت نه‌بێ،  ئایا تۆ نازانی بێ سه‌روپێی ره‌گێكی له‌ هاریه‌ !؟

ئارێز عه‌بدوڵلا

وێنە هەواڵ
  • image04
  • سلێمانی.. فلیمی 09 نمایش ده‌كرێت

  • image04
  • لەهەرێم كوتان بەڤاكسینی كۆرۆنا دەستيپێكرد

  • image04
  • 33 ساڵ بە سەر یەكەم قۆناغی شاڵاوی ئەنفالدا تێدەپەڕێت

  • image04
  • ساڵیادی شه‌هیدی میحراب له‌ سلێمانی

  • image04
  • هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی: به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و ململانێ سیاسییه‌كان وه‌لابنرێن

  • image04
  • عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەسەر مەزاری مام

  • image04
  • عەمار حەکیم چی بۆ سەرۆک مام جەلال نووسی؟

  • image04
  • کوردێک ئامێرێکی تێکەڵەی ڤایۆلین و کەمانچەی کوردی بەرهەمدەهێنێت


                                           

نەرویج.. لەمەراسیمێکدا تەرمی پێشمەرگەیەکی دێرین بەخاک دەسپێردرێت


ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...


  تێكۆشه‌رێكی دێرین یه‌كێتی كۆچی دوایی كرد
  ئه‌ڵمانیا.. چله‌ی ماته‌مینی شیهاب عوسمان به‌ڕێوه‌چوو
                                           

درۆی لامه‌ركه‌زی له‌كابینه‌ی نۆدا


رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامه‌كه‌رزی ئیدار...


  پسپۆڕێكی ئابووری له‌باره‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار ئامۆژگاری هاووڵاتیان ده‌كات
  كاریگه‌ری شه‌ڕی عیراق-ئێران له‌سه‌ر گونده‌كان ماوه‌
                                           

سەردانی پاپا بۆ نزیكردنەوەی ئایینەكان و پاڵپشتی عیراق گرنگە

شەقامی عیراق و عەرەبی و جیهان چاودێری ئەو سەردانە مێژووییەی پاپا فرەنسیس دەكەن كەوا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو 5ی ئازاری 2021 سەردانی عیراق بكات، لەو كاتەوەی سەرۆكایەتی كەنیسەی كاسۆلیك دەك...


  گوزەری ھەورامییەكان لە سلێمانی
  هۆڵەندا: هەڵوەشانەوەی حکومەت و هەڵبژاردنی داهاتوو


کاریکاتێر