riklam

بۆ جارێكی تر زانكۆی سلێمانی یه‌كه‌می هه‌رێم بوو

کوردستان 02:06 PM - 2021-01-15
.

.

پشت به‌ست به‌و داتا و ئامارانه‌ی ساڵانه‌ وێب سایتی فه‌رمی (Webometrics) بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی زانكۆ جیهانییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌، ئه‌مساڵیش زانكۆی سلێمانی ریكۆردی نوێی تۆماركرد و له‌ سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانی له‌ پله‌ی یه‌كه‌م دایه‌ و له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ عیراقیه‌كانیش له‌ 10 یه‌كه‌مه‌كاندایه‌ .

به‌ پیێ دوا راپۆرتی (Webometrics)ی ئه‌نجومه‌نی باڵای زانستی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی خوێندن و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئیسپانیا كه‌ له‌ كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، پێگه‌ی زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عیراق له‌پله‌ی چواره‌مدایه‌ له‌ زۆرترین سایته‌یشن كه‌ 22176 سایته‌یشنه‌.

PUKmedia پێگه‌ی ره‌سمی زانكۆی سلێمانی

 

0215451.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket