riklam

د. جوان بروسكه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 01:29 PM - 2021-01-15
.

.

به‌ڕێز : فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌ڕێز : فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
به‌ڕێز : فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی
به‌ڕێز : فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
به‌ڕێز : فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ
به‌ڕێز : فراكسیۆنه‌ سه‌ربه‌خۆكان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دیاریكراوی به‌نده‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی كردنی فراكسیۆنی (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ) كۆتایی هات ، ده‌مه‌وێت سوپاس و ستایشی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیتان بكه‌م . شانازی ده‌كه‌م ، كه‌ وێڕای جیاوازیه‌ فكری و سیاسیه‌كانمان  هه‌میشه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌ نیشتمانی و بابه‌ته‌ سترایتیژیه‌كان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بووین و به‌یه‌كه‌وه‌ كاركردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتان ئه‌زموونێكی گرنگ و له‌بیر نه‌كراوه‌.
هیوادارم چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ به‌ جیاوازی ڕه‌نگه‌كان  بۆنی گوڵاو و ئاشتی به‌سه‌ر وڵاتدا ببه‌شێته‌وه‌.

هیوای به‌رده‌وامی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیتان بۆ ده‌خوازم.

هه‌ر شاد و به‌خته‌وه‌ربن
دكتۆر جوان ئیحسان فه‌وزی

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket