riklam

نوێنه‌رێك: له‌سبه‌ینێوه‌ كاری لیژنه‌ لاوه‌كییه‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ ده‌ستپێده‌كات

ئابوری 11:35 AM - 2021-01-15
.

.

لیژنه‌ لاوه‌كییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وامن له‌ گفتوگۆكانیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی 2021 له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نی حكومی تایبه‌ت به‌و پرسه‌.

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: لیژنه‌ی دارایی به‌رده‌وامه‌ له‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مادده‌و به‌نده‌كانی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی فیدراڵی 2021 .

راشیگه‌یاند: له‌ ئێستادا لیژنه‌ی دارایی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی پێكهێناوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سته‌و لایه‌نه‌كانی تری حكومه‌ت و پارێزگاكان ده‌ست ده‌كات به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مادده‌و به‌نده‌كانی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌و رێژه‌ی ته‌رخانكراوی بودجه‌ی پێویست بۆ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان.

وتیشی: لیژنه‌ لاوه‌كییه‌كان له‌ سبه‌ینێ شه‌ممه‌ 16-1-2021، ه‌وه‌ كاره‌كانیان ده‌ستپێده‌كه‌ن، لیژنه‌ی دارایش گفتوگۆكانی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كۆی مادده‌كانی پڕۆژه‌ یاساكه‌.

PUKmedia تایبه‌ت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket