riklam

قوباد تاڵەبانی پەیامێک ئاڕاستەی د.جوان ئیحسان دەکات

کوردستان 10:17 PM - 2021-01-14
.

.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم پەیامێک ئاڕاستەی د.جوان ئیحسان دەکات و دەڵێت،" جەنابت نموونەیەکی جوانی پەرلەمانتاری و دیپلۆماسییەتت نیشانداوە و لە ھەر کوێیەک بوویت رێزی یار و نەیارت بەدەست ھێناوە".

دەقی پەیامەکە..

ھەڤاڵ و ھاوڕێی بەڕێزم دکتۆرە جوان ئیحسان ‏‎

لەماوەی کارکردنتان وەک سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەزموونێکی نایابتان پێشکەش کرد.

روونە کە چ رۆڵێکی گرنگتان بینیوە لەڕاگرتنی ھاوسەنگی و چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە چارەنووسسازەکان و بەرگریکردن لە مافەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە بەغدا. ‏‎

جەنابت نموونەیەکی جوانی پەرلەمانتاری و دیپلۆماسییەتت نیشانداوە و لە ھەر کوێیەک بوویت رێزی یار و نەیارت بەدەست ھێناوە.

دڵنیام چۆن لە رابردوودا وەک سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی سەرکەوتوو بوویت، لە داھاتووشدا ھەر سەرکەوتوو دەبیت و لە ھەر پلە و پۆستێکدا بیت بۆ خزمەت و چاکەی گشتی بەکاریدەھێنیت.

لەگەڵ رێزی بێپایانم

برات قوباد تاڵەبانی

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket