riklam

دارایی نوێنه‌ران: له‌بودجه‌ی 2021 كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌ ناپێویسته‌كان ده‌كرێت

ئابوری 05:53 PM - 2021-01-14
.

.

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ی كانوونی دووه‌م جه‌ختیكرده‌وه‌، كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌ ناپێویسته‌كان له‌ بودجه‌ی ساڵی 2021دا ده‌كه‌ن.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی له‌ لیژنه‌ی دارایی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14-1-2021، میواندارییان كرد له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی دارایی له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و گفتۆگۆكرا له‌باره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ له‌ ناو پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی ساڵی 2021دا بۆ فه‌رمانگه‌كه‌یان ته‌رخان كراوه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ له‌زاری لیژنه‌كه‌وه‌ ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ كار بۆئه‌وه‌ ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌ ناپێویسته‌كان له‌ بودجه‌دا كه‌مبكرێته‌وه‌، وه‌ك كڕینی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ و ئوتومبێل، پێویسته‌ پاره‌ له‌ پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كاندا خه‌رج بكرێت.

PUKmedia راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket