لەوەڵامی پێداگرتنی پارتی جووڵانەوەی نەتەوەپەرستی توركیا بۆ داخستنی پارتی دیموكراتی گەلان، میرال دانیش باشتاش، پەرلەمانتار لە پەرلەمانی توركیا و جێگری سەرۆكی لیستی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی گەلان رایگەیاند: ئەم پرسە پەیوەندی بەو هەوڵەكانی پارتی نەتەوەپەرستی توركیاوە هەیە كە دەیەوێت لەو هاوپەیمانێتییە بكشێتەوە كە لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدان پێكهیهێناوە بەناوی هاوپەیمانی خەڵك.
باشتاش لەمیانی لێدوانیدا بۆ رۆژنامەی (سۆزجۆ) ئاماژەی بەدوو ئەگەر داوە، یەكەمیان ئەوەیە، پارتی نەتەوەپەرست بەشوێن رێگەیەكدا دەگەڕێت تاوەكو لەهاوپەیمانێتی خەڵك جیا ببێتەوە، ئەگەری دووەمیش بریتییە لەو هەڵمەتەی كە پارتی دادو گەشەپێدان لەڕێگەی پارتی جووڵانەوەی نەتەوەپەرستەوە لەدژی پارتی دیموكراتی گەلان جێبەجێی دەكات.
باشتاش راشیگەیاند: لە ئێستادا پارتی دادو گەشەپێدان هەوڵ ئەدات لێدوانی سەركردەكانی پێشوو لە ئینتەرنێت بسڕێتەوە كە پێشترپشتیوانییان لە دانوستانی ئاشتی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستاندا دەكرد، هاوكات ئەوە بەتاوان دەزانن كە ئەندامانی پارتێكی كوردی كۆبوونەوە لەگەڵ هەندێك لەسەركردە كوردەكاندا بكەن.
ئەو پەرلەمانتارە بەرهەڵستكارەی كورد راشیگەیاند: پارتی دەسەڵاتدار هەرگیز ئەو هەڵوێستەی لەبەرامبەر پارتی دیموكراتی گەلان نەدەبوو ئەگەر بهاتبایە لە هەڵبژاردنی شارەوانیەكاندا پشتیوانی لێبكردایە.
باشتاش جەختیش دەكاتەوە كە پێشبینی ناكات پارتی دیموكراتی گەلان دابخرێت.
PUKmedia بەدواداچوون
33 ساڵ بە سەر یەكەم قۆناغی شاڵاوی ئەنفالدا تێدەپەڕێت
ساڵیادی شههیدی میحراب له سلێمانی
هاوسهرۆكانی یهكێتی: بهرژهوهندی كهسی و ململانێ سیاسییهكان وهلابنرێن
عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەسەر مەزاری مام
عەمار حەکیم چی بۆ سەرۆک مام جەلال نووسی؟
کوردێک ئامێرێکی تێکەڵەی ڤایۆلین و کەمانچەی کوردی بەرهەمدەهێنێت
سهرۆك مام جهلال و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئهحمهد- ئهمریكا
شەختە لە شێوەی باڵندە
دڵهڕاوكێی خوێندكار
هۆڵەندا: هەڵوەشانەوەی حکومەت و هەڵبژاردنی داهاتوو
ئازادییەكان بەرتەسك مەكەنەوە ..!!
قادر عهزیز: یهكێتی درێغی ناكات بهرامبهر به مامۆستایانی ئایینی
نەسروڵڵا سورچی: گرنگە پەلەبکەین لە خزمەتی خەڵک
پارێزگاری هەولێر سوپاسی مەڵبەندی یەكێتی دەكات
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكهوت زهكی ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی لهچاوپێكهوتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
شەقامی عیراق و عەرەبی و جیهان چاودێری ئەو سەردانە مێژووییەی پاپا فرەنسیس دەكەن كەوا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو 5ی ئازاری 2021 سەردانی عیراق بكات، لەو كاتەوەی سەرۆكایەتی كەنیسەی كاسۆلیك دەك...