riklam

گرێبەستی باشکردنی ئاوی خواردنەوە لەهەڵەبجە ئیمزادەکرێت

کوردستان 02:25 PM - 2021-01-14
.

.

بەمەبەستی ئیمزاکردنی پرۆژەیەکی پەیوەندیدار بە ئاوی پارێزگای هەڵەبجە وەزیری شارەوانی و پارێزگاری سلێمانی سەردانی هەڵەبجەیان کرد و لەلایەن پارێزگاری هەڵەبجەوە پێشوازییان لێکرا.

لەو بارەیەوە ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بۆ PUKmedia وتی: ئەمڕۆ ١٤-١-٢٠٢١ ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیاوەری د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی وەفدی یاوەریان سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کرد و لەلایەن بەرپرسانی پارێزگاکەوە پێشوازییان لێکرا.

وتیشی: ئەو سەردانە بۆ ئیمزاکردنی گرێبەستی نێوان ئاژانسی جایکای یابانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو کە پەیوەندی بە پرۆژەی ئاوی پارێزگای هەڵەبجەوە هەیە.

پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو پرۆژەیە تێچوەکەی ٦ ملیۆن دۆلارە کە بە بڕی ٤ ملیۆن دۆلاری لە پارێزگای سلێمانی جێبەجێ دەکرێت و ٢ ملیۆن دۆلاریشی لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت، هەر بۆیە رێورەسمی ئیمزاکردنی گرێبەستەکە لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو کە پرۆژەکە پەیوەندی بە نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی هەندێ کۆڵانی هەڵەبجەو هەندێک باخی ناوچەکەوە هەیە.

PUKmedia تابیەت

 

 

139025906_2847206535547702_4429250930940402609_o.jpg

138977023_2847206538881035_6283797637558383189_o.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket