riklam

لاهور شێخ جه‌نگی بۆ مووچه‌ و بودجه‌ له‌به‌غدایه‌

ی.ن.ک‌‌ 01:29 PM - 2021-01-14
.

.

لاهور شێخ جه‌نگی به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ به‌غدایه‌

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق كۆبووه‌وه‌.

 له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی و فراكسیۆنی سه‌وز له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاماده‌یبوون، گفتوگۆیان كرد ده‌رباره‌ی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عیراق و زامنكردنی پشكی كورد له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا.

هه‌روه‌ها جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌پێناو باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی میللـه‌ت و دابینكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.

 هاوكات له‌ كه‌شوهه‌وایه‌كی دیموكراسیدا و وێڕای سوپاسكردنی دكتۆر جوان ئیحسان بۆ كاركردنی له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا، خاتوو ئاڵا تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستنیشانكرا. 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket