له‌سه‌رو به‌ندی ساڵیادی كوردستانی نوێ‌دا
پیرۆزبای له‌خۆم و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو سه‌رنوسه‌ر و ستاف و كارمه‌ندان و ده‌سته‌ی نوسه‌ران و ڕۆشنبیران و هه‌مووئه‌وانه ده‌كه‌م كه‌ڕۆژێك ماندووبونه له به‌ره‌و پێشچوونی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌دا و هه‌روه‌ها پیرۆزبێت له‌ته‌واوی نوسه‌ران و خوێنه‌رانی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ كه ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ی گرنگ و پڕ زانیاری هه‌مه‌جۆرو هه‌مه ڕه‌نگه ، دیاره كوردستانی نوێ له‌سه‌ر ڕاسپارده‌و پشتیوانی ڕه‌وانشاد جه‌نابی مام جه‌لال دامه‌زراوه كه‌مێژووی دامه‌زراندنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی ١٩٩١ كه زنجیره‌یه‌ك ساڵه خزمه‌ت ده‌كات و ڕۆژو شه‌وی خستوه‌ته سه‌ر یه‌ك و ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت له‌و پێناوه‌دا به‌رده‌وامه‌و زیاتر له ٨٢٦٥ ژماره‌ی به‌چاپ گه‌یاندووه به‌ئامانجی هوشیاری كۆمه‌ڵگه كه‌خۆی ده‌بینێته‌وه له زۆربه‌ی بواره جیاجیاكانی وه‌ك په‌روه‌رده ، زمان و كه‌لتور ، سیاسی ، ته‌ندروستی ، ئابوری ، وه‌رزشی ، هونه‌ری ، هوشیاری ، كۆمه‌ڵایه‌تی ، ئینیتمای خاك ...هتد
له‌هه‌ریه‌ك له‌وبوارانه‌دا خزمه‌تێكی به‌رچاوی كردووه به مه‌به‌ست وئامانج و هوشیاری تاكو كۆمه‌ڵگه ،ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو بوجه‌و تێچونێكی ماددی وهیمه‌تێكی مه‌عنه‌ویی و سه‌رمایه‌یی مرۆیی له‌ئه‌ستۆی حزبێكی دیاریكراودایه كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نه‌بووه كه ئه‌م ڕۆژنامه‌یه مۆركێكی داخراوی حزبی پێوه دیاربێت و لایه‌نگری كردبێت به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه دیدو تێڕوانینی جیاواز و ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌یش له‌م ڕۆژنامه‌وه ئاراسته‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كراوه و ژماره‌و ئه‌رشیف ومێژوو شاهیدی ئه‌و ڕاستییه ده‌ده‌ن كه ڕۆژنامه‌یه‌كی ئازا‌و ئازاد‌و بوێربووه ، بێگومان به‌شێكی په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ت و جیهانبینی ڕه‌وانشاد جه‌نابی مام (جلال)وه هه‌بووه كه هه‌میشه له یه‌كێك له ووته به‌نرخه‌كانی مام بۆ نوسه‌ران و هاوبیرو كه‌وادیره‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌وه بووه كه هه‌ر ڕه‌خنه‌و سه‌رنجێكتان هه‌یه له ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌كانی یه‌كێتدا ئازادانه‌و بێسه‌ڵه‌مینه‌وه بیخه‌نه ڕوو ، هه‌ربۆیه له‌م یاده‌دا به‌فرسه‌تم زانی كوردستانی نوێ به‌وه پێناسه بكه‌م كه قوتابخانه‌یه‌ك بووه بۆ قه‌ڵه‌مه پڕ بڕشته‌كانی نوخبه‌و نوسه‌ران و خوێنه‌رانی هه‌موو ڕه‌نگه جیاوازه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه توانیویانه به‌شێوازێكی زانستی و به‌پێی بنه‌ماكانی یاسایی ڕۆژنامه‌گه‌ری بنوسن وه ماڵێكیش بووه بۆ دید و تێڕوانینه جیاوازه‌كان و هه‌میشه ده‌رگای له‌سه‌رپشت بووه و ژماره‌و لاپه‌ڕه‌كانی هه‌مه ڕه‌نگ و پڕ زانیاری ڕاست و دروست بووه ،ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه له‌دنیای ته‌كنه‌لۆجیاو پێشكه‌وتندا نوسنی ئه‌لیكترۆنی ته‌واوی جیهانی ته‌نیووه و زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌كلاسیكی و ته‌قلیدی و شێوازه كاغه‌زییه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه به‌ڵام كوردستانی نوێ هه‌میشه له‌به‌ره‌و پێشچوون و نوێبونه‌وه‌دا بووه‌و هه‌ربه‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه‌و هاوشانی ژماره‌و لاپه‌ڕه‌كانی شێوه كاغه‌ز له سایت و جیهانی ئه‌لیكترۆنیات و تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتیه‌كانیش وتار و بابه‌ته‌كانی پێشكه‌ش به‌خوێنه‌ربكات و ئه‌ركی چه‌ند هێنده‌ی ڕابردوو قورستربووه به‌ڵام له‌وپێناوه‌دا ویستویه‌تی به‌هه‌ر ڕێگه‌و شێوازێك بێت خوێنه‌ر و نوسه‌ر له‌یه‌ك دانه‌بڕێت و پردی په‌یوه‌ندی ڕۆشنبیر و خه‌ڵكانی ئاسایی وه‌ك خوێنه‌ر و نوسه‌ر به‌هێز و پته‌وبێت و زانیاری و هه‌واڵی دروست پێشكه‌ش بكات له‌كۆتایدا جارێكی تر
دووباره پیرۆزبای له‌خۆم و ته‌واوی خوێنه‌ران و نوسه‌رانی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ده‌كه‌م به‌هیوام ئه‌م قوتابخانه‌یه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌رهه‌مدارترو گه‌شه‌ی زیاتر و خزمه‌تی باشتربه‌خوێنه‌ران بكات.
نوسینی / عه‌تا ته‌ها
PUKmedia تایبه‌ت
ساڵیادی شه‌هیدبوونی مامه ریشه هه‌ڵۆكه‌ی گه‌رمیان
گوگڵ هاوخەمی بۆ بەغدا دەردەبڕێت
ئەمڕۆ یادی 75 هەمین ساڵه‌ی دامه‌زراندی كۆماری كوردستانه
بەفر سلێمانی سپی كرد
ساڵیادی PUKmedia پیرۆزه
دایكی مەزڵوم كۆبانێ كۆچی دوایی كرد
وه‌زیری پێشمه‌رگه پێشوازی له وه‌زیری به‌رگری توركیا كرد
لاهور شێخ جه‌نگی بۆ مووچه و بودجه لهبهغدایه
كێ ده‌بێت داخوازی گه‌نجان بهێنێته دی ؟
مامەڕیشە... بۆ بەرەنگاریی تەعریب
مامە ریشە.. سیمبۆڵی شۆڕش و نەتەوە
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی: مامه ریشه هانده‌ری گیانی كوردایه‌تی بوو
وێنه.. یادی شه‌هیدبوونی مامه ریشه له‌كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه
لەیادی شەهیدكردنی هەڵۆ چنگ بەگڕەكەی گەرمیاندا
بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرپەرشتی وۆرک شۆپی ئۆنڵاینی رێکخراوی ئەکادیمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا (MENA Academy )کرد
بەسەر...
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
مامە ریشە كوڕی خانەوادەیەكی جوتیارو شۆڕشگێڕ بوو، هەمیشە وەك مرۆڤێكی شۆڕشگێڕی نێونەتەوەیی بیری كردۆتەوەو هەر ئەم بیروباوەڕەش وایلێكردووە لەساڵی 1973 ببێتە ی...