riklam

مەلا بەختیار: مەترسی زۆرە لەسەر كورد

ی.ن.ک‌‌ 11:50 AM - 2021-01-14
.

.

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، پێشوازی لە ژمارەیەك لە پارێزەران دەكات.

لەو دیدارەدا گفتوكۆ لەبارەی هەلومەرجی سیاسی كوردستان و عیراق، ئەگەر و پێشهاتەكان، ئایندەی گۆڕانكارییەكان كراو تیایدا مەلا بەختیار، بەوردی شرۆڤەی وێنە گەورەكەی ئەو دۆخەی ئێستای كردو دواتر بەش بەش،هەلومەرجەكەی بابەتیانە لێكدایەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە: دۆخەكە بە باشی نابینم، نە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نە عیراق، نە كوردستان و هێزە سیاسییەكانیش بەباش دەخوێنمەوە، تا ئەوەیدەتوانم بڵێم لە كۆڵانێكی داخراوداین!

لەو روانگەیەوە و بەئاماژەكردن بۆ سیستمە نێودەوڵەتییەكان، كە سەرەنجامی رووداوە گەورە و مێژووییەكان هاتوونەتە ئاراوە، هۆكارەجیاوازەكانی كاریگەری سیاسەتی نێودەوڵەتیی لەسەر كۆی دۆخی ئێستا رونكردەوە، كە مەترسییەكانی سەر ئاسایشی دەوڵەتانی بەهۆیتیرۆرو، پاشان پارسەنگی ئابوری وڵاتانی بەهۆی سەرهەڵدانی كۆرۆنای بەنموونە هێنایەوە، كە بەهۆیانەوە سیستەمی نوێی وڵاتان جێگیرنییەو دەوڵەتەكان كێشەیان هەیە، ئاسایشی جیهان مەترسی لەسەرەو كێشەی هەیە! بازاڕی جیهان ئازاد نییەو، خستنە بازاڕیش وەكپێویست نییە! لەو دیدەشەوە.

 وتیشی: دەبێ بپرسین كاتێك ئەمە تابلۆی دۆخەكەیە، ئایا دەوڵەت هەیە چارەنوسی خۆی بە فەوتان بدات، بەهۆی چاوەڕوانی ئەگەر و رووداوەكانەوە؟نەخێر! بەڵكو بەرژەوەندیان چی بخوازێت هەر ئەوە دەكەن، وەك رابردوو چیان كردو چۆن بوونە مایەی ئەو هەموو روداوە كە بەهۆیدابینكردنی بەرژەوەندییەكانیانەوە روویاندا! سەرنەگرتنی راپەڕینی بەهاری عەرەبی و جێبەجێ نەكردنی دیموكراتیزەكردنی رۆژهەڵاتیناوەڕاستی گەورەشی بەنموونە هێنایەوەو لێكیشیدانەوە.

راشیگەیاند: كاتێك ئەم هەموو رووداوانە دێنە پێشەوە، ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكەوێتە مەترسییەوەو كۆرۆنا ئابوری جیهان لاواز دەكات، بێگومان ئیتردەوڵەتە گەورەكان بیر لەڕێككەوتن لەگەڵ دەوڵەتانی هەرێمایەتی دەكەنەوە بۆ ئەوەی هەم بەرژەوەندییەكانیان دابین بكەن و هەم بیپارێزن. هاوكات دەوڵەتانی هەرێمایەتیش هیلاكن و چاوەڕێی پرۆژەی نوێی سیاسەتی نێودەوڵەتی دەكەن بۆ ئەوەی رێكبكەون و لەو چوارچێوەیەشدابون و مانەوەی خۆیان بپارێزن، بێگومان بەرژەوەندییەكانیش هاوبەشن.

لەو روانگەیەشەوە، لەئەگەری روودانی هەر رێككەوتنێكیش لەو چوارچێوەیەدا، مەلا بەختیار، مەترسییەكانی خۆی لەسەر بەشەكانی تریكوردستان نەشاردەوەو بگرە بە چارەنوسێكی خراپیش ناویبرد.

لەبارەی باشوری كوردستانیشەوە راشیگەیاند: لە ئەگەری بەردەوامەكانی دۆخی ئێستا، مەترسییەكانی لەسەر دەستوری عیراق، ناوچە كێشە لەسەرەكانو هەمواركردنەوەی ماددەی (140) رونكردەوەو وتیشی: لەكاتێكدا دەوڵەتە هەرێمایەتییەكان چەندین كێشەیان هەیە، مافی كورد ناسەلمێنن! ئایا ئەگەر لەگەڵدەوڵەتە گەورەكان رێكبكەون، چۆن مافەكانمان دەسەلمێنن.

لەكۆتایی گفتوگۆكەشیدا مەلابەختیار، گرێدانی كۆنگرەیەكی لەنێوان هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بە پێویستی سەرەكی قۆناغەكەو بە وەڵامدەرەوەی بەشێك لە ئەگەرە مەترسییەكانی ئاییندەزانی.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket