riklam

هه‌ولێر.. یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:14 AM - 2021-01-14
.

.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی  PUKmedia كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ گفتوگۆكردنه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی سیاسی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كاری بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

 بڕیاریشه‌ دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری هه‌ولێر بكات.

كۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌كان له‌چوارچێوه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی عیراق و په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی 2021 ی عیراقه‌ تا كورد یه‌كهه‌ڵوێست بێت له‌سه‌ر پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌كورد له‌به‌غدا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket