riklam

قائیمقام و تەندروستی راپەڕین پلانی ساڵی نوێی دادەڕێژن

کوردستان 09:52 AM - 2021-01-14
.

.

قائیمقامیەتی قەزای رانیە و تەندروستی راپەڕین پلانی ساڵی نوێی كاری لیژنەكانی چاودێری تەندروستی بازاڕیان داڕشت.

بەسەرپەرشتی حسێن مەحمود قائیمقامی قەزای رانیە،  د. دیار ئیبراهیم رەمەزان بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین و ستافێكی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەدروستی راپەڕین، كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەگەڵ لیژنە هاوبەشەكانی تەندروستی و قائیمقامیەت بۆ چاودێریكردنی بازاڕ بەڕێوەچوو.

لەكۆبوونەوەكەدا كاروبارەكانی ساڵی رابردووی لیژنەهاوبەشەكانی چاودێری تەندروستی بازاڕ هەڵسەنگێنران و دەستخۆشی ئاراستەی لیژنەكە كرا لەپای ئەوماندووبوون و  دڵسۆزییەی لەساڵی ڕابردوو لەكارەكەیان پێشكەشیانكردووە.

هەروەها چەند پلان و ڕێنماییەكیش ئاڕاستەی لیژنەكە كرا بۆ ئەوەی لەساڵی نوێدا كاری لەسەربكەن.

PUKmedia محەمەد رەسوڵ-رانیە

4.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket