riklam

وێنەیەكی دەگمەنی ماملێ

ئەدەب وهونەر 11:47 PM - 2021-01-13
.

.

محەمەدی ماملێ بەیەكێك لەهونەرمەندە هەرە دیاریەكانی گۆرانی و مۆسیقای كوردی دادەنرێت، كەچەندین بەرهەمی ناوازەی هەیە، كە زۆرینەیان شیعری شاعیرانی گەورەی كوردە، بەتایبەت ئەوانەی كەلەرۆژهەڵاتی كوردستان دا ژیاون.

وەك لەوێنەكەدا دەردەكەوێت، محەمەدی ماملێ  لەشایەكدا لەگەڵ زەرب لێدەری دیاری ئەو سەردەمەو رۆژهەڵاتی كوردستان قودەرەتی ئاغای و تارژەنی بەناوبانگ  بیوك، لەشاییەكدا گۆرانی دەڵێن، كە مێژووی وێنەكە بۆ 54 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

ئەوكات نەریتی شایی و بووك گواستنەوە وابووە، هەر لەرۆژانی  شەممە تاكو رۆژی هەینی گۆرانی دەوترایەوەو هەڵپەڕكێ دەكرا.

وێنەكە لەئەرشیفی كەسایەتی رۆژهەڵاتی كوردستان عەزیز وەلیانیەوە وەرگیراوە، كە ئەوكات برای زاوای  ئەو ئاهەنگە بووەو ئەوەش ناو حەوشەكەیان بووە.

PUKmedia داڕشتنەوەی سامان یاروەیس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket