وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ڕۆژی 16-1-2021 خوێندن له قۆناغی 12 ی ئاماده‌یی ، به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه، له‌قوتابخانه و خوێندنگه حكومی و ناحكومیه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگه‌یه‌ندراوێك له راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه :
پاش كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه ، ١٣ ی ١ی ٢٠٢١ ی لیژنه‌ی باڵای روبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز وه‌زیری ناوخۆ و ئاماده‌بوونی به‌رێزان : له وه‌زیرانی تایبه‌تمه‌ند و پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ، بریاردرا :
١- رۆژی شه‌ممه ، ١٦ ی ١ ی ٢٠٢١ ، خوێندن له قۆناغی ١٢ ی ئاماده‌یی ، به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه ، له قوتابخانه و خوێندنگه حكومی و ناحكومیه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
٢- پرۆگرامی خوێندن به ریزبه‌ندی ده‌خوێندرێت . رۆژ و كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی و تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌و خشتانه‌ی كه به نوسراوی فه‌رمی بلاوده‌كرێنه‌وه كاریان پێده‌كرێت.
٣- له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزیی مامۆستایانی به‌رێز ته‌نها ئه‌وكاتانه له قوتابخانه ده‌بن كه وانه‌یان هه‌یه ، پاش وتنه‌وه‌ی وانه‌كانیان پابه‌ند ناكرێن به مانه‌وه له ناو قوتابخانه .
٤- له رۆژی شه‌ممه ١٦ ی ١ تا ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ، ئه‌و بژاره‌یه ده‌خرێته به‌رده‌م به‌خێوكاری قوتابیان و خوێندكاران ، له رێگای فۆرمێكه‌وه كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماده‌ی كردووه و له قوتابخانه‌كان پڕ ده‌كرێته‌وه ، كه به‌خێوكار سه‌رپشك ده‌كات قوتابیه‌كه‌ی له ناو پۆل بخوێنێت یان ده‌توانێت خوێندنی ئه‌لیكترۆنی و ئۆنلاین و پاڵپشتی ماڵه‌وه‌ی بۆ دابین بكات و نه‌چێته‌وه بۆ قوتابخانه، به‌ڵام ته‌واوی تاقیكردنه‌وه نوسینه‌كیه‌كانی له ناو پۆل ده‌بێت ئه‌نجام بدات.
٥- رێنماییه خۆپارێزییه‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن جێبه‌جێده‌كرێت و پێگیریی به رێنماییه‌كان زامنكاری به‌رده‌وام بوونی خوێندنه ، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بۆ بابه‌تی پرۆسه‌ی خوێندن ، كه به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز پارێزگار یان سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره و به‌رێوه‌به‌رانی گشتی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان پێكهاتووه ، هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن بۆ باش به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌كه.
٦- له‌ڕووی پره‌نسیپه‌وه ، كۆبوونه‌وه پلانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی په‌سه‌ند كرد بۆ ده‌ستپێكی خوێندنی قۆناغه‌كانی ١ ی بنه‌ڕه‌تی تا ١١ ی ئاماده‌یی وپه‌یمانگاكان ، حكومی و ناحكومی ، كه له ١ ی ٣ ی ٢٠٢١ ده‌ستپێبكات ، له ٢ ی ٢ ی ٢٠٢١ لیژنه‌ی باڵا كۆده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی ته‌ندروستی و هه‌ر بریارێكی نوێ كه پێویست بێت بۆ گۆڕانكاری له‌و به‌رواره ( بۆ قۆناغه‌كانی ١ ی بنه‌ڕه‌تی تا ١١ ی ئاماده‌یی ) به گوێره‌ی بڵاوبوونه‌وه و كه‌مبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا. پاشان وه‌زاره‌ت پلانی په‌سه‌ندكراو به نووسراوی فه‌رمی گشتاندنی پێده‌كات.
پارێزراو ته‌ندروست ساغبن.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
١٣ ی ١ ی ٢٠٢١
PUKmedia