كەشناسی هەرێم رایگەیاند دوو شەپۆلی بارانبارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوەو لە سبەینێوە شەپۆلی یەكەم دەستپێدەكات و بڕی باران بارینیش لەناوچەكان جیاواز دەبێت و لەناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری درێژبوونەوەی دوو شەپۆلی باران بارین، شەپۆلی یەكەم لەڕۆژی پێنج شەممە دەستپێدەكات تا رۆژی هەینی و لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا باران بارین لە تەواوی ناوچەكانی هەرێم دەبارێت، ئاستی باران بارینەكەش مامناوەند دەبێت و بڕی بارانی پێشبینیكراو لە ماوەی ئەم شەپۆلە لە نێوان (8 - 15) ملم لە سەنتەری پارێزگاكان و لە سەنتەری قەزاو ناحیەكانی ناوچە شاخاوییەكان لەسەروی (10- 22)ملم دەبێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو: لە شەوی پێنج شەممە لە سەر هەینی بەفر بارین لە ناوچە شاخاویە سنورییەكان و ناوچە شاخاوییە بەرزەكان دەبێت، رۆژی هەینی كاریگەری ئەم شەپۆلە لە كاتەكانی ئێوارەدا كۆتایی دێت.
كەشناسی هەرێم لەبارەی شەپۆلی دووەمیش رایگەیاند: شەپۆلی دووەم لە ماوەی نێوان ئێوارەی رۆژی یەك شەممە كاردەكاتە سەر ناوچەكەمان تا ئێوارەی رۆژی سێ شەممە لەم ماوەیەدا باران بارین لە زۆربەی ناوچەكان دەبێت، لەگەڵ باران بارین بارستە هەوایەكی سارد لە ناوەڕاستی ئەوروپاوە كار دەكاتە سەر ناوچەكەمان پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو دادەبەزێت و لەناوچە شاخاویەكان بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دەبێت.
دەشڵێت: بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت بەتایبەت ئەو ناوچە شاخاویانەی بەرزیان لە 1100 مەتر زیاترە،كاریگەری ئەم شەپۆلە تا ئێوارەی رۆژی سێ شەممە لەسەر ناوچەكەمان بەلاوازی دەمێنێتەوە.
PUKmedia
لاهور شێخ جهنگی بۆ مووچه و بودجه لهبهغدایه
سەرۆك كۆماری پێشووی كۆریای باشوور بە تاوانی گەندەڵی دارایی سزای دوو ساڵ زیندانی درا
دوا ئارامگای شەهاب عوسمان پێشمەرگەی دێرین و نوسەرو راگەیاندنكارو پەیامنێرمان
دوای شێواندنی ئارامگهی محهمهدی ماملێ پاكدهكرێتهوه
چین.. شارێك لهسههۆڵ دروستدهكرێت
تویتەر هەژماری ترەمپ دادەخات
لەئاڵۆزییەكانی واشنتۆندا 4 كەس كوژران
سەدەیەك بەسەر دامەزراندنی سوپای عیراق تێپدەپەرێت
وهرن تهگبیری ئهم بارودۆخه سیاسی و ئابوریه بكهن.....!
پهیڕهو كردنی سیاسهتی فرهچهشنی ئابوری..
حكومهت و سهروپێ!
ڕونكردنەوەیەك لە ووتەبێژی مەڵبەندی دووی كەركوكەوە.
چلەی ماتەمینی شەهید هەمزە شارستێنی بەڕێوەچوو
یەكێتی ڕێز لە نووسەرو ڕۆشنبیرانی هەولێر دەگرێت
بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرپەرشتی وۆرک شۆپی ئۆنڵاینی رێکخراوی ئەکادیمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا (MENA Academy )کرد
بەسەر...
رێكهوت زهكی ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی لهچاوپێكهوتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
دوێنێ ئێوارە بەرواری ١٤ی كانوونی دووەمی ٢٠٢١، سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بەشێك لە وەزیرەكانی (وەزیری : تەندروستی ئۆلیڤیە ڤێران،...