riklam

سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی کۆچکردوو شیهاب عوسمانەوە

کوردستان 06:39 PM - 2021-01-13
.

.

هاوڕێیان وهەڤاڵانی ڕێبازە پیرۆزەكەی یەكێتی 

خزم و كەسوكارو هاوڕێ بەڕێزەكانی خوا لێخۆشبوو شیهاب عوسمان 

بەناوی خانەوادەی خوا لێخۆشبوو شیهاب عوسمان وشەهیدی نەمر كەریم عوسمانی تێكۆشەرەوە، سوپاسی گەرم وبێ پایانمان ئاراستەی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و مەكتەبەكانی ڕاگەیاندن و ناوەندەكانی دەرەوەو شەهیدان وتێكۆشەران،و سەرجەم كەسوكارو ئازیزان وهاوڕێ تێكۆشەرەكانی ڕۆژانی خەباتی شاخ و شاری شیهاب كۆچكردوو دەكەین.  كە لە ڕۆژی نەخۆشكەوتنی ئازیزمان هەتا ڕۆژی گەڕانەوەی بۆ زێدی نیشتیمان و مەراسیمی بەخاك سپاردنی هەر یەكێكتان بە شێوازێكی جوامێرانە ڕۆڵی دڵسۆزانەتان گێڕا.

بەڕێزان...

شیهابی كۆچكردوو بە تەنها براو كوڕی خانەوادەی ئێمە نەبوو، بەڵكو بە دڵسۆزی وشەونخونی بەڕێزتان لە تێكڕای مەراسیمەكان سەلماندتان كە هاوبەشی ڕاستەقینەی خەمەكانی ئێمە بون و خۆشەویست و ئازیزی ئێوەش بوە.

سوپاس بۆ خەمخۆریتان.. بۆ ماندووبونتان.. بۆ ئەرك و وەفاتان.

بەڵێن ئەدەین درێژە پێدەری ڕێبازە پیرۆزەكەی شەهید كەریم و شیهابی كۆچكردوو دەبین. خوا ئازیزانمان بپاڕێزیت و سەلامەت بن.

نەجم عوسمان 

لە جیاتی بنەماڵەی ڕاگەیاندكاری (ی ن ك )شیهاب عوسمان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket