riklam

کوێستانی داهاتی کارەکانی دەبەخشێتە کەمدەرامەتان

ئەدەب وهونەر 03:14 PM - 2021-01-13
.

.

هونەرمەندی شێوەکار دڵشاد کوێستانی لەرێگای پرۆژەی تابلۆکانی دڵەوە و لەرێی فرۆشی تابلۆکانیەوە پارە بۆ کەسانی کەمدەرامەت کۆدەکاتەوەو دەلێت تا دوا هەناسەی ژیانم بەردەوام دەبم.

هونەرمەندی شێوەکاری ناسراوی کوردستان دڵشاد کویستانی پرۆژەی تابلۆکانی دڵ رادەگەیەندێت و لەرێگای ئەم پرۆژەیەوە و بەفرۆشتنی هەر تابلۆیەکی داهاتەکەی دەنێرێتەوە بۆ کەسانی کەم دەرامەت و بێ مووچەی هەرێمی کوردستان.

ئەم هونەرمەندە لە ئێستادا لە فەرەنسا نیشتەجێیەو بە هەموو کەسێک دەڵێت کەدەیانەوێت بە کڕینی تابلۆیەک لەم پرۆژەیە بەشدار بن خۆی تابلۆکانی دەگەیەنێتە دەستیان.

کوێستانی دەڵێت، هەتا دوا هەناسە ئەم پرۆژەیە بەردەوام دەبێت و بۆیە هەرکەسێک پشتگیریم بکات کارێکی مرۆڤانە دەکات.

دڵشاد کوێستانی سەرەتا وەک شاعر و دەنگبێژ، هاتوتە دنیای هونەرەوە لەساڵی 1998 لە فەرەنسا نیشتەجێ بووە. 

پیشەی هونەری شێوەکارییه. 

تا ئیستا زیاتر لە 20 بێشانگای تایبەتی کردۆتەوه.

بەشداری لە نزیکەی 30 پێشانگای هاوبەشدا کردووە له، فەرەنسا، بەلجیکا، یابان، کوریا، یونان، ئەڵمانیا.

لە نزیکەی 13 شاروو شارۆچکەی فەرەنسا، مەدالیای (زێر و زیو و برۆنزی) وەرگرتوە 

خەڵاتی باشترین هونەرمەندی تەجریدی پێبەخشراوە 

خەڵاتی شاری بوربونی پێدراوە

خاوەنی گەلەری تایبەتی خۆیەتی لەفەرەنسا. 

ئەندامی 2 رێکخراوی هونەری ئەکادیمییە 

سەرۆکی رێکخراوێکی کلتوری فەرەنسی و ئەفریقی بووه‬.

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket