riklam

سلێمانی.. له‌ساڵی ڕابردوودا 11771منداڵ له‌دایك بوون

کوردستان 01:33 PM - 2021-01-13
.

.

به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا 11771 منداڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی فریاكه‌وتنی فێركاری سلێمانی له‌دایك بوون و  5929 یان كوڕ بوون 5842 یان كچ بوون.

ئه‌و منداڵانه‌ی له‌دایك بوون 7211 منداڵ به‌شێوه‌ی سروشتی و 4424 منداڵ له‌ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایك بوون و 136 منداڵ به‌مردوویی له‌دایك بوون هه‌روه‌ها 216 حاڵه‌تی له‌دایك بوونی دووانه‌ و 16 حاڵه‌تی له‌دایك بوونی سیانه‌ و دوو حاڵه‌تی له‌دایكبوونی چوارینه‌ تۆماركراوه‌.

هه‌ر له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو 16196 نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونیان كردووه‌ و 28784 نه‌خۆش سه‌ردانی به‌شی ڕاوێژكاری ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌ و 147 هه‌زار و 649 پشكنینی جۆراوجۆر ئه‌نجام دراوه‌ و 9645 سۆنه‌ر و 385 نه‌شته‌گه‌ری به‌نازوور كراوه‌.

هاوكات له‌ساڵی ڕابردوودا له‌نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی فریاكه‌وتنی فێركاری 5994 نه‌شته‌گه‌ری جۆراوجۆر ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ 3297 نه‌شته‌گه‌ری سه‌رووگه‌وره‌ و 1734 نه‌شته‌گه‌ری گه‌وره‌ و 963 نه‌شته‌رگه‌ری مام ناوه‌ند و بچووك بووه‌ و هه‌روه‌ها 1054 منداڵ له‌به‌شی خوده‌ج داخڵ بوون و 1040 حاڵه‌تی له‌بارچوونی منداڵ تۆماركراوه‌.

PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket