گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵی سلێمانی ماوه‌ی هه‌شت ساڵه سه‌رقاڵی به‌خێوكردنی ماره و ئامانج له كاره‌كه‌شی ئاشتیكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه له‌گه‌ڵ مار.
له‌وباره‌یه‌وه كه‌یوان كامه‌ران عه‌لی به PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: هه‌ر له‌منداڵیه‌وه خولیای ئه‌وه‌م هه‌بوو خۆم رابێنم له‌سه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه مرۆڤ لێی ده‌ترسن به‌تایبه‌تی مار، بۆیه له سالی 2013 وه ده‌ستم كردووه به مار به‌خێو كردن و تا ئیستاش به‌رده‌وامم.
وتیشی: له ماڵه‌وه ژورێكی تایبه‌تم بۆ ماره‌كان دروست كردووه كه له ئیستادا 6 بۆ 7 مارم هه‌یه، له‌كاتێكدا ڵێشتر 20 بۆ 30 مارم هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رماوه چه‌ند مارێكم له‌ده‌ستدا و به‌هۆی هاتنی فایرۆسی كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی وڵاتان نه‌متوانیوه ماری تر بێنم و به‌خێوی بكه‌م.
كه‌یوان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد به‌خێو كردنی مار كارێكی گه‌لێك قورسه، به‌ڵام كه من خولیای خۆمه هیچ به‌كارێكی قورسی دانازانم، ته‌نانه‌ت به‌بڕوای من هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت مار به‌خێو بكات .
سه‌باره‌ت به به‌خێوكردنی ماره‌كانیش وتی: ڕۆژانه خواردنی به‌ستوویان ڵێ ده‌دات، به‌ڵام ده‌بێت خواردنه‌كه‌یان بۆ شل بكرێته‌وه، له‌كاتێكیشدا هه‌ندێك مار هه‌یه ماوه‌ی یه‌ك مانگ ده‌توانێت هیچ نه‌خوات.
كه‌یوان وتیشی: ماره‌كانی ئه‌و هیچ زیانێكیان نییه‌و ته‌نانه‌ت ژه‌هریان تێدانییه، به‌هیچ كه‌سێكه‌وه ناده‌ن و مار چه‌ندین سوودی هه‌یه یه‌كێك له‌وسودانه چه‌وری مار بۆ ئازاره‌كانی روماتیزمه و جومگه‌كانه، هه‌روه‌ها بۆ ڵێست سوودی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و سودێكی تری مار ئه‌و كاژه‌یه‌تی كه بۆ قژ رووتانه‌وه و قژبهێزی گرنگه و هێزێكی زۆر باش ده‌دات به‌قژ.
كه‌یوان هیواشی خواست كه له داهاتوودا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاوكاری بكرێت تاوه‌كو شوێنێكی تایبه‌ت بۆ دروست بكرێت تا وه‌كو زیاتر ڵه‌ره به خولیاكه‌ی بدات كه ماربه‌خێو بكات وخه‌ڵكی له‌گه‌ڵ مار ئاشت بكاته‌وه.
PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی
فۆتۆ/ شاد ئیبراهیم