riklam

ئاژانسێكی ئەمریكی پێداویستی روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا پێشكەشی هەرێم دەكات

کوردستان 12:21 PM - 2021-01-13
.

.

ئاژانسی ئەمەریكی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ پێداویستی پزیشكی و تاقیگەیی پێشكەش كرد بۆبەهێزكردنی هەوڵەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لەلایەن كەرتی تەندروستی گشتییەوە لە هەرێمی كوردستانی عیراقدا.

 ئەم پێداویستییە گرنگانە ڕێكخەری ئۆكسجین و پێوەری ئۆكسجین و ئامێری پاككردنەوەو بەدلەی خۆپارێزی و ئاوی موغەزی و هەروەها كەلوپەلی تریش لەخۆدەگرێت كە بۆ چارەسەركردنی نەخۆش و پاراستنی كارمەندانی تەندروستی بەكاردێن. لەكاتی ڕادەستكردنی كەلوپەلە بەخشراوەكان بە دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، ڕۆب واڵەر، كونسوڵی گشتی گوتی " ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا شانازی بە پشتیوانیە بەخشندەكانی خۆیەوە بۆ هەوڵە جیهانیەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆڕۆناوە دەكات، بەو یارمەتیانەشمانەوە لێرە لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا.

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا زیاتر لە بیست ملیار دۆلاری تەرخانكردووە بۆ یارمەتیدانی هەوڵە جیهانیەكان، هەروەك بۆ پابەندیەكانی تایبەت بە گەشەپێدانی ڤاكسینەكان و چارەسەریەكان و هەوڵەكانی ئامادەكاری و هەروەها كۆمەكی بیانی. كۆمەكی دارایی بەرچاوی ئەمەریكا و هەوڵە زانستیەكانی لەم ڕووەوە بەشی سەرەكی و هەماهەنگكارن بۆ هەوڵە جیهانیەكانی دژ بەو ڤایرۆسە كوشندەیە.  هەوڵە جیهانیەكانی ئەمەریكا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا درێژەپێدەری چەندین دەیە لە وەبەرهێنانی ئەمەریكایە لە تەندروستی ژیان پارێزی و كۆمەكە مرۆییەكان.

لەهەرێمی كوردستانی عێراقدا، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا چەند جۆرێك كۆمەك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا پێشكەش دەكات. لە مانگی تشرینی یەكەم، ئاژانسی ئەمەریكی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی كۆمەكی كردنەوەی یەكەیەكی جیاكردنەوەی نەخۆشانی كۆرۆنای كرد لە نەخۆشخانەی سوتان و نەشتەرگەری جوانكاری دهۆك، كە ژێرخانێكی گرنگ و كەلوپەلی پێویستی خستە بەردەستی پزیشكانی هەرێمی كوردستانی عێراق بۆئەوەی بتوانن بە سەلامەتی چارەسەری نەخۆشانی كۆرۆنا بكەن. بەهۆی ئەم پشتیوانی و كەلوپەلانەوە، نزیكەی ١٥٠ هەزار كەس پشكنین و جیاكردنەوەی كۆرۆنایان بۆكراوە لەو دامەزراوە تەندروستیانەی پشتیوانیمان كردوون. ئاژانسی ئەمەریكی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەهەمان شێوە ڕاهێنانی بۆ زیاتر لە ٢٠٠ هەزار كارمەندی تەندروستی و ئەوانەی لە ڕیزی پێشەوەی بەدەمەوەهاتنن ئەنجامداوە لەسەر خۆپاراستن لە توش بوون و فریاگوزاری سەرەتایی كۆنترۆڵكردن و دەروونی.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket