riklam

گه‌رمیان.. له‌ساڵی 2020دا ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ 436 قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه‌

کوردستان 12:11 PM - 2021-01-13
.

.

به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆوه‌ ساڵی ڕابردوودا له‌ سنوور گه‌رمیان 36 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماره‌كانی ساڵی 2020 ڕایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆوه‌ 36 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 400 كه‌سیش بریندار بوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان هۆكاری ڕووداوه‌كانی هاتوچۆی بۆ خێرایی زۆر ، نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی توندوتۆڵی ، پابه‌ندنه‌بوون به‌ ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ، به‌كارهێنانی ماده‌ كحولییه‌كان و تێپه‌ڕاندنی هه‌ڵه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket