riklam

شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

11:21 AM - 2021-01-13
.

.

كەشناسی‌ هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە لە زۆربەی‌ ناوچەكان بارانبارین دەستپێدەكات و لە شەودا بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ كەشناسی‌ و بوومەلەرزەزانی‌ هەرێمی‌ كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ دوو رۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەممە 13-1-2021 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە شەودا دەبێتە هەوری تەواو.
راشیگەیاند: سبەینێ پێنج شەممە 14-1-2021 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لە كاتەكانی بەیانی لە ناوچە شاخاوییەكان و لە نیوەڕۆ لە زۆربەی ناوچەكان باران بارین دەستپێدەكات و لە شەودا بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان دەبێت.
PUKmedia راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket