ئه‌مـڕۆ له مـێژوودا
جیهان 08:46 AM - 2021-01-13.
رووداوه‌كان:
532: هه‌ڵگیرسانی كاره تیچكدهرهكانی نیكا له قوسته‌نتینیه.
1559: دانانی شاژن ئه‌لیزابێتی یه‌كه‌م به شاژنی به‌ریتانیا له كه‌نیسه‌ی ویستمنسهر له له‌نده‌ن.
1610:گلیلۆ گلیلی، مانگی چواره‌می هه‌ساره‌ی موشته‌ری ده‌دۆزێته‌وه به به‌كارهێنانی تهلیسكۆب ئه‌وه‌ش دوای شه‌ش رۆژ له دۆزینه‌وه‌ی سی مانگه‌كه‌ی تر.
1747: كۆچی دوایی ڕابه‌ری ئێزیدیه‌كان (عوده‌ی موسافر) له‌مه‌زارگه‌ی لالشی پارێزگای دهۆك نێژراوه.
1785: ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی تایمزی له‌نده‌نی له‌سه‌ر ده‌ستی رۆژنامه‌نوسی به‌ریتانی جون وولتهرن له ژێر ناوی دیلی یونیفیرسال ریجسته‌ر، به‌لام ساڵی 1788 ناونرا تایمز.
1794: كۆنگرسی ئه‌مریكی ئالای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی گۆڕی و وای لێ‌كرد له 15 ئه‌ستێره و 15 خه‌ت پیچكبێت.
1822: سه‌ربه‌خۆیی یۆنان.
1830: ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له نیو ئۆرلینز له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانن پی ده‌ژێت كۆیله شۆڕشگێره‌كانی له پشتیه‌وه بووبن.
1840: كه‌شتی لكسنگتون گڕده‌گرێت و نوقم ده‌بێت دوور له كه‌ناری له‌نگ ئایلند، به چوار میل، و ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 197 كه‌س.
1893: دامه‌زرانی پارتی كرێكارانی سه‌ربه‌خۆ له به‌ریتانیا.
1894: هێزه‌كانی حكومه‌ت شكست به شۆڕش دێنێت له سیسیلی له ئیتالیا.
1908: هنری فارمانی فه‌ره‌نسی ده‌بێته یه‌كه‌م فڕۆكه‌وان له ئه‌وروپا و هه‌ڵده‌ستێت به گه‌ڕانێكی خێرا بۆ مه‌ودای یه‌ك كیلۆمه‌تر به فڕۆكه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌مان خاڵی فڕین.
1910: كوشتنی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی میسر (پرتسغالی) له‌لایه‌ن (ئیبراهیم ناسف وه‌ردانی).
1910: كۆچی دوایی شێخ (ڕه‌زای تاڵه‌بانی) له به‌غداو گۆڕه‌كه‌شی له‌مه‌زارگه‌ی (شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی)یه.
1915:زه‌مین له‌رزه له ئهفیتسانۆ له ئیتالیا به هێزی 7,5 به پێوه‌ری رێخته‌ر، كه بووه‌ی هۆی كوژرانی زیاتر له 29000 كه، كه یه‌كی بوو له مه‌ترسیدارترینی زه‌مین لهرزهكلانی جیهان.
1915:لۆردی یه‌كه‌م له ئه‌دمیرالی ده‌ریایی به‌ریتانی ونستۆن چرچل پلانی خۆی داده‌نێت بۆ هێرش بۆ سه‌ر ته‌نگه‌به‌ری دردنیلی عوسمانی له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی.
1919: ئه‌میر عه‌لی كوڕی حسێن، ئیماره‌تی شاری مه‌دینه ده‌گرێته ده‌ست.
1924: راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی حیزبی وه‌فد له یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی میسردا.
1930: ده‌ركه‌وتنی فیلم كارتۆنه‌كانی میكی ماوس بۆ یه‌كه‌م جار.
1942: هاوپه‌یمانه‌كان كۆنگره‌یه‌ك ده‌به‌ستن بۆ باسی دادگاییه‌كانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی، و راگه‌یه‌نراوی سانت جیمس بڵاودهكهنه.
1943: سه‌ره‌ك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ونستۆن چرچل، ده‌گاته دارالبیچاء له مه‌غریب، له میانی جوڵه‌كانی له جه‌نگی دووه‌می جیهاندا.
1943: سه‌ركرده‌ی ئه‌ڵمانی ئهدۆلڤ هێتله‌ر جه‌نگی سه‌رتاسه‌ری دژ به هاوپه‌یمانان راده‌گه‌یه‌نێت.
1953: راگه‌یاندنی ده‌ستور له یوگوسلافیا و دانانی مارشال جوزیف به سه‌رۆكی.
1954: ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاسایشی میسری 318 ئه‌ندامی ئیخوان موسلیمین ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
1958: 9000 زانا له 43 وڵاته‌وه داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن كه تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمیه‌كان قه‌ده‌غه بكات.
1964: قاهیره میوانداری یه‌كه‌م كۆنگره‌ی بالای عه‌ره‌بی ده‌كات كه 4 رۆژی خایاند، كه به بانگهێشتی سه‌رۆك جه‌مال عهبدولناێر به‌سترا بۆ تاوتوێی جموجوڵه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر به‌ره‌ی سوریا.
1964: كاره گێرهشێوێنیهكان دژ به موسڵمانان له كه‌لكه‌تا له هیند، كه بووه هۆی كوژرانی 100 كه‌س.
1966: سه‌رۆكی ئه‌مریكی لیندون جۆنسۆن، رۆبه‌رت ویڤهری وه‌ك یه‌كه‌م هه‌ڵبژێراوی ره‌ش پێست دیاریكرد له مێژووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا تا بێته تیمی سهرۆكایهتیهوه.
1966: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌نجامدا له ناوچه‌ی تاقیكردنه‌وه له بیابانی نیڤادا.
1967: كۆده‌تای سه‌ربازیی له تۆگۆ كه بوویه هۆی لابردنی حیزبه سیاسیه‌كان.
1968: سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ناوخۆی خوێناوی له عه‌ده‌ن و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كۆماری یه‌مه‌نی دیموكراتی میللی، له لایه‌ن هه‌ردوو باڵی سه‌ره‌كی له حیزبی سۆشیالیستی یه‌مه‌نی.
1979: ئایه‌توڵا خومه‌ینی له پاریس دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی بالای شۆڕشی ئیسلامی راگه‌یاند ئه‌وه‌ش به امانجی خستنی شای ئێران محمه‌مه‌د ره‌زای په‌هله‌وی.
1980: سه‌ره‌تای كاركردن به ده‌ستور له تۆگۆ.
1985: تیرۆری پاشماوه‌ی راگه‌یاندن له باڵیۆزی لیبی له رۆما فه‌ره‌ج عومه‌ر المخیمون به ده‌ستێكی نه‌زانراو.
1986: هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له نێوان هه‌ردوو باڵی حیزبی فه‌رمانڕه‌وا له كۆماری یه‌مه‌نی دیموكراتی میللی كه بووه‌ی هۆی كوژرانی 10 هه‌زار كه‌س و گۆرینی حكومه‌ت و له‌سێداره‌دانی سه‌رۆكی پێشوو عبدالفتاح ئیسماعیل و هاوڕیچكانی عه‌لی ئه‌حمه‌د ناێر عه‌نته‌ر و عه‌لی شانع هادی و سالح مێلح قاسم.
1986: ئیسرائیر رازیبوو به مه‌سه‌له‌ی بڕیاردان سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی تابا كه له‌گه‌ڵ میسر ناكۆك بوون له سه‌ری كه حوكمی بكات.
1987: پۆلیس له ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا محمد عه‌لی حه‌مادی ده‌ستگیر ده‌كه‌ن به تۆمه‌تی به‌شداربوون له فڕاندنی فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ر به كۆمپانیی فڕۆكه‌وانی (TWA) ی گه‌شتی ژماره 847 له ئه‌سیناوه بۆ به‌یروت كه بووه هۆی كوشتنی ئه‌مریكیه‌ك.
1989: ڤایرۆسی كۆمپیوته‌ر به ناوی(الجمعه13) زیانی گه‌یاند به زیاتر له سه‌دان كۆمپیوته‌ر له سه‌رتاه‌سری به‌ریتانیا.
1990: توركیا بۆماوه‌ی مانگێك ئاوی فوراتی له سوریا و عێراق گرته‌وه، به‌هۆی پڕكردنی به‌نداوی ئه‌تاتوركه‌وه.. كه ناخۆشی دیبلۆماسی لی كه‌وته‌وه.
1990: حاكمی ویلایه‌تی فیرجینیا دۆگلاس وایله‌ر پۆستی خۆی وه‌رگر،، كه یه‌كه‌مین حاكمی به نه‌ژاد ئه‌فریقیه له مێژووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا.
1990: كوژرانی 23 كه‌س به‌هۆی تێكشكانی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری روسی.
1991: تێكشكانی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی به‌ریتانی له كه‌نداوی عه‌ره‌بی و كوژرانی سه‌رنشینه‌كه‌ی.
1991: ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خافێر پێرێز دیكۆیلار چاوی دهكهویچت به سه‌رۆكی عێراقی ێه‌دام حسێن، له به‌غداد تا شه‌ڕی كه‌نداو روونه‌دات به‌هۆی داگیركردنی كوێت له لایه‌ن عێراقه‌وه.
1992: یابان پۆزش بۆ كۆریا دێنێته‌وه سه‌باره‌ت به‌و ده‌سترێژیه سێكسیانه‌ی سه‌ربازه‌كانی پێی هه‌ستاون ده‌رهه‌ق به ئافره‌تانیان له میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا.
1997: مۆركردنی ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك له‌نێوان (پارتی دیموكراتی كوردی سوریا) و (پارتی ئیسلامی كوردستان).
2000: ده‌ستگیركردنی خوێندكارێكی زانكۆی ئیسرائیلی كه ته‌مه‌نی 25 ساڵ بوو، كه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كرد خۆی بكوژێت به چه‌قۆ له ده‌روازه‌ی كێنیست دوای شه‌ڕێك كه له میانیدا یه‌كی له پۆلیسه‌كانی بریندار كردبوو.
2001: زه‌مینله‌رزه‌یه‌ك له سلفادۆر به هێزی 7,7 به پێوه‌ری رێخته‌ر كه بووه هۆی كوژرانی 844 كه‌س و بریندار بوونی 4723 كه‌س و رووخانی 108226 خانوو و زیانی زیاتر له 150000 خانوی تر.
2007: سه‌ركۆماری عێراق ڕێگاچاره بۆ بنبڕكردنی ...........سه‌قامگیری ئاشتی.
2007: له‌ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا به‌به‌شداری نزیكه‌ی (50)كه‌سایه‌تی سیاسی و مامۆستای زانكۆی كورد و تورك كۆنگره‌یه‌ك له‌ژێر دروشمی توركیا به‌دوای ئاشتی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت سازكرا، تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر میكانیزمی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌و وڵاته‌دا.
2007: مه‌لا به‌ختیار بوو به كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك).
2010: یه‌كه‌م هێزی هاوبه‌ش له پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناحیه‌ی (قه‌ره‌ته‌په) پێكهێنرا.
له‌دایكبوون:
1864: فلهلم فین، زانی فیزیای ئه‌ڵمانی و وه‌رگری خه‌لاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1911ز.
1900: حسێن ریازی، ئه‌كته‌ری میسری.
1910: شه‌وقی چیف، ئه‌دیب و زمانزانی میسری.
1918: روحیه خالبد، ژنه ئه‌كته‌ری نیسری.
1920: منیر موراد، ئاوازدانه‌ری میسری.
1927: سیدنی برانر، زانای زینده‌وه‌رزانی باشوری ئهفۆیقیا و وه‌رگری خه‌لاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 2002ز.
1938: ناچی نوزاوا، ئه‌كته‌ری یابانی.
1961: جولیا لوی دریفوس، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1964: محمد عبدالجادر، سیاسی و ئه‌كادیمی كوه‌یتی.
1966: باتریك دیمبسی، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1969: ئه‌مه‌ل رزق، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1972: مارك بوسنیچ، گۆڵچی تۆپی پێی ئوسترالی.
1976: مایكل بینا، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1977: ئۆرلاندو بلوم، ژنه ئه‌كته‌ری ئینگلیزی.
1980: ئه‌كیرا كاجی، یاریزانی تۆپی پێی یابانی.
1982: گی‌یر م‌و كوریا، یاریزانی تۆپی سه‌مێزی ئه‌رجه‌نتینی.
1983: هیند شاهین، ژنه ئه‌كته‌ری كوێتی.
1983: عیمران خان، ئه‌كته‌ری هیندی.
1987: ملتام میرال ئۆغلو، ژنه ئه‌كته‌ری توركی.
وه‌فات:
888: شارلی سێیه‌م، مه‌لیكی فه‌ره‌نجه و حاكمی ئیمبراتۆریه‌تی كارۆلنجی.
1747: رابه‌ری یه‌زیدیه‌كان (عوده‌ی موسافیر).
1906: ئه‌لكسانده‌ر بوبوف، زانای فیزیای روسی.
1910: سه‌ره‌ك وه‌زیرانی میسر (پرتسغالی) .
1910: شێخ (ڕه‌زای تاڵه‌بانی) له به‌غدا.
1923: ئه‌لكسه‌نده‌ر ریبۆ، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسه.
1928: تۆماس هاردی، رۆمان نوس و شاعیری ئینگلیزی.
1941: جیمس جۆیس، نوسه‌ر و شاعیری ئیرله‌ندی.
1960: ئه‌حمه‌د ته‌قی، مێژوونوسی كورد.
1986: عبدالفتاح ئیسماعیل، سه‌رۆكی كۆماری یه‌مه‌نی دیموكراتی میللی.
1993: جه‌لالی میرزا كه‌ریم، شاعیری كورد.
1997: مه‌دیحه كامیل، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1998: مامۆستا هه‌مزه عه‌بدوڵڵا، كه‌سایه‌تی ناسراوی كورد.
2003: نجاح العبدالله، ژنه ئه‌كته‌ری سوری.
2007: سلامه العبدالله، ژنه گۆرانیبێژی سعودی.
2009: مه‌نێور الرحبانی، مۆسیقاری لوبنانی.
2010: خلیفه التلیسی، ئه‌دیب و شاعیری لیبی.
2012: ره‌ئوف دهنكتاش، سه‌رۆكی قوبرێی باكور.
2012: میلان میلانیچ، راهێنه‌ری تۆپی پێی ێربی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
شه‌وی سه‌ری ساڵی زاینی به پێی ساڵنامه‌ی یولیانی و كه‌نیسه‌كانی ئهرزۆسكسی خۆرهه‌ڵاتی.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25