riklam

روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەوە

کوردستان 12:07 AM - 2021-01-13
.

.

بەرێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لەروونكردنەوەیەكیدا داوا دەكات لەهاووڵاتیان تاوەكو بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەفەرمی دەست پێكردنەوەی گەشتی عومرە رانەگەێنێ ئەوە ناوی خۆیان لای ھیچ  كۆمپانیایەكی تایبەت بەعومرەكاران تۆمار نەكەن.

بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لەروونكردنەوەكەیدا رایگەیاندوە:" دوای وەستانی گەشتەكانی عومرە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ٢٨⁄ ٢⁄ ٢٠٢٠ تاوەكو ئەمرۆ ھیچ بریارێكی فەرمی لەلایەن ووڵاتی عەرەبستانی سعودیەوە نیە بۆ دەست پێكردنەوەی گەشتەكانی عومرە".

رونیشكراوەتەوە:" بۆ ھاوڵاتیانی عێراق و ھەرێمی كوردستان، بۆیە ھاوڵاتیانی ئازیز ئاگادار دەكەینەوە تاوەكو بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەفەرمی دەست پێكردنەوەی گەشتی عومرە رانەگەێنێ ئەوە ناوی خۆیان لای ھیچ  كۆمپانیایەكی تایبەت بەعومرەكاران تۆمار نەكەن".

جەختیشكراوەتەوە:" لەھەمان كاتدا سەرجەم كۆمپانیاكانی حەج و عومرە ئاگادار دەكەینەوە كە ناتوانن بەبێ دەرچوونی بریاری فەرمی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ھیچ ھەنگاوێك بنێن، بەپێچەوانەوە بەپێ ی یاساو رێنمایەكان مامەڵەیان لە گەل دەكرێت. 

PUKmedia داڕشتنەوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket