riklam

کفری .. لەگوندێکی سنوورەکە بۆمبێک تەقیەوە

کوردستان 06:58 PM - 2021-01-12
.

.

ئیوارەی ئەمڕۆ لەگوندێكی سنووری قەزای كفری لەسنوری گەرمیان بۆمبێك تەقیوەتەوەو كەسێك كوژراوەو یەكێكی تریش بریندارە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی تایبەت بۆ PUKmedia ووتی: لەگوندی بەلەكەی خوارووی ناحیەی زنانەی سەربە قەزای كفری بۆمبێك بەدوو هاووڵاتیدا تەقیوەتەوە.

وتیشی: بەپێی زانیاریە سەرەتاییەكان یەكێك لەو هاووڵاتیانە دەست بەجێ گیانیلەدەستداوەو ئەوی تریشیان برینداربووە.

رونیشكردەوە: هێزە ئەمنیەكان چوونەتە شوێنی رووداوەكەو بریندارەكانیش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژاری ئاسایش كراون لەكەلار.

PUKmedia تایبەت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket