riklam

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی داهاتوو بڵاوده‌كاته‌وه‌

عیراق 06:51 PM - 2021-01-12
.

.

وا بڕیاره‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 13-1-2021، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دانیشتنی ژماره‌ 35 ساز بكات و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ یاسا ئه‌نجام بدات.

فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ی كانوونی دووه‌م، له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ستی PUKmedia كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند: سبه‌ینێ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 13ی كانوونی دووه‌می 2021، سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران 35هه‌مین دانیشتنی خۆی سازده‌كات.

بڵاوكراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێ 9 بڕگه‌ له‌خۆده‌گرێت، 5 له‌بڕگه‌كان تایبه‌ت ده‌بێت به‌ده‌نگدان به‌ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ یاسا و گرنگترینیان بریتییه‌ له‌ ده‌نگدان به‌ پرۆژه‌ هه‌مواری سێیه‌می یاسای ژماره‌ 185ی ساڵی 1969ی ژمێریاران و ووردبینیكه‌ران، ئاماژه‌شیداوه‌ له‌ بڕگه‌كانی تری به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ دوو پرۆژه‌ یاسا ده‌كرێت.

ئاماژه‌شیداوه‌، دانیشتنه‌كه‌ بۆ تاوتوێكردنی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی عیراق بۆ ساڵی دارایی 2021 به‌رده‌وام ده‌بێت.

PUKmedia فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket