riklam

كۆمیسیۆن: 433 حزب داوایان بۆ خۆتۆماركردن پێشكه‌شكردووه‌

عیراق 06:35 PM - 2021-01-12
.

.

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عیراق سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی كه‌ داوایان پێشكه‌ش كۆمسیۆنه‌كه‌ كردووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی عیراق له‌ راگه‌یاندراوێكیدا ئاشكرایكردووه‌: 433 حزب داوایان پێشكه‌ش كردووه‌ بۆ تۆماركردنی ناوه‌كانیان له‌ كۆمسیۆن، له‌و ژماره‌یه‌ش 225 حزب په‌سه‌ندكراون و تۆماركراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: 63 حزبی نوێ دامه‌زراون و داوای تۆماركردنیان له‌ كۆمسیۆن كردووه‌.

به‌پێی راگه‌یانراوه‌كه‌ی كۆمسیۆن 128 حزب وه‌رنه‌گیراون و ناویان تۆمارنه‌كراوه‌، 17 حزب خۆیان داوای كشانه‌وه‌یان له‌ تۆماركردن كردووه‌، ئاشكراشیكرد: له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵدا 25 ملیۆن هاوڵاتی عیراقی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و له‌ نێویشیاندا ئه‌و كه‌سانه‌ی 2003 له‌دایكبوون.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عیراق رایگه‌یاند: له‌ 9 تا 16ی ئه‌م مانگه‌ واده‌ی تۆماركردنی حزب و لیست و قه‌واره‌ سیاسییه‌كانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌ پێشوه‌خته‌كه‌ی 6 ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵی عیراقه‌ و له‌ 9ی مانگیشه‌وه‌ تا 28 ی ئه‌م مانگه‌ واده‌ی خۆتۆماركردنی كاندیده‌كانی په‌رله‌مان ده‌بێت.

PUKmedia كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket