دوكتۆر مه‌جید موحه‌مه‌د ئه‌مین، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه عیراقییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ی كانوونی دووه‌م، به ئاماده‌بوونی رابیجه حه‌مه‌د، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی به‌غدا و ئه‌ندامانی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه عیراقییه‌كان سه‌ردانی باره‌گای به‌ره‌ی كوردانی فه‌یلییان كرد.
وه‌فدی په‌یوه‌ندییه عیراقییه‌كان له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ باره‌گای به‌ره‌ی كوردانی فه‌یلی، له‌لایه‌ن ماهیر فه‌یلی، ئه‌مینداری گشتی به‌ره‌ی كوردانی فه‌یلی و نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ئازادی كوردانی فه‌یلی و كۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی كه‌ڕو لاڵه‌كان و رێكخراوی زیندانیانی سیاسیی فه‌یلییه‌كان و به‌رپرسانی ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی فه‌یلی نیوزه‌وه پێشوازییان لێكرا.
له دیداره‌كه‌دا ئه‌و هه‌وڵانه تاوتوێكران كه به‌ره‌ی كوردانی فه‌یلی داویانه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردنه‌وه.
لای خۆیانه‌وه وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باسیان له‌ڕۆڵ و خه‌باتی كوردانی فه‌یلی كرد و جه‌ختیان كرده‌وه كه ئه‌ركی یه‌كێتیی نیشتمانییه پاڵپشتی و پشتیوانی له كوردانی فه‌یلی بكات، ئاماژه‌شیان به‌وه كرد كه‌كوردانی فه‌یلی به‌شێكن له‌گه‌لی كورد‌و خاوه‌نی یه‌ك ناسنامه‌ن جا چ له‌ناو هه‌رێم بن یاخود له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، هه‌روه‌ها جه‌ختیانكرده‌وه كه له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی رابه‌ری مه‌زن و سه‌رۆكی كۆچكردوو مام جه‌لال ده‌بن له پیشتوانیكردنییان له‌كوردانی فه‌یلی.
په‌یوه‌ست به‌م پرسه، هه‌ردوو لا ئاماژه‌یاندا به‌گرنگی هاریكاری و هاوكاری هاوبه‌شی نێوانیان، هه‌روه‌ها هه‌ردوو لا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن به‌رده‌وامی به دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كان بده‌ن و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لدا هه‌ڵویست و دیدگایان یه‌كبخه‌ن.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا، به‌ره‌ی كوردانی فه‌یلی سوپاسگوزاری خۆیان بۆ وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به ده‌ستپێشخه‌رییه جوانه‌كه‌یان و گیانی برایه‌تییه‌یان.
PUKmedia به‌غدا
