riklam

هاوكاری هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی گه‌یه‌نرایه‌ خورماتوو

ی.ن.ک‌‌ 04:37 PM - 2021-01-12
.

.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12-1-2021، ئارام قادر خه‌باتی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی قه‌زای خورماتووی كرد.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا به‌ ئاماده‌بونی مه‌لا كه‌ریم شكور ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ١٦ ی ڕێكخستنی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند و كادر و لاوی شاره‌كه‌ له‌ باره‌گای مه‌ڵبه‌ند كۆبونه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ته‌وه‌رێكی جیا باسكرا و تاوتوێی بارودۆخی شاره‌كه‌ و گرنگیدان به‌ گه‌نج و خه‌ڵكی قه‌زاكه‌ كرا له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌.

دواتر به‌ڕێزیان سه‌ردانی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه‌ی كرد و چووه‌ ماڵی شه‌هید پشتیوان كه‌ریم كه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌ له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ وه‌رزش ته‌قه‌ی لێكرا و شه‌هید كرا.

هه‌روه‌ها له‌ مه‌ڕاسیمێكدا له‌ یانه‌ی وه‌رزشی هاوكاری سڵاو و خه‌ڵاتی مادی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی گه‌یانده‌ وه‌رزشوانانی خورماتوو و به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردن و جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانیدا.

و وه‌ك سوپاس و پێزانینێك له‌ لایه‌ن یانه‌ی هاوكاری و لیژنه‌ی تیپه‌ میلـلییه‌كان خه‌ڵاتی ڕێزڵێنان به‌خشرایه‌ به‌ڕێزیان.

PUKmedia عه‌داله‌ت میعاد/ خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket