riklam

نرخی دراوەكان

ئابوری 09:34 AM - 2021-01-12
.

.

ئەمڕۆ سێ شەممە 12-1-2021، نرخی هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان 143هەزار و 500 دیناری عیراقییە.

لەوبارەیەوە شوان هادی خاوەنی نووسینگەی یۆرۆ لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: لە ئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە 143 هەزار و 500 دیناری عیراقییەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت و بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەهای دۆلار جیگیربوونی بەخۆیەوە بینیووە.

وتیشی: ئەمڕۆ بەهای یۆرۆ 175 هەزار دینار و بەهای پاوەند 194 هەزار دینار و لیرەی توركی 19 هەزار و 500 دینار و تمەنی ئێرانی 5 هەزار و 850 دینارە.

ئەمەش لەكاتێكدایە ماوەی رابردوو نرخی دراوەكان بەگشتی و دۆلار بە تایبەتی لە بازاڕەكانی عیراق و هەرێم جێگیر نەبوو و لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدابوو، هۆكارەكەشی بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی ساڵی 2021 دەگەڕێنرایەوە.

PUKmedia ژینەر محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket