riklam

مەکتەبی سیاسی: كوردستانی نوێ، قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندن و بره‌ودان بووه‌ به‌ ئه‌زموونی رۆژنامه‌نووسی

ی.ن.ک‌‌ 11:36 PM - 2021-01-11
.

.

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەیامێکدا پیرۆزبایی یادی ٢٩ ساڵەی دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی کوردستانی نوێ دەکات.

دەقی پەیام : 

به‌ڕێزان/ سه‌رنوسه‌ر وو ڕۆژنامه‌نووسان و کادرانی كوردستانی نوێ

بابه‌ت/ پیرۆزبایی

 لە یادی ٢٩ ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ دا، پیرۆزبایی له‌ئێوه‌ی به‌ڕێز و ته‌واوی نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان و  كارمه‌ندان و خوێنه‌رانی  ئازیزی رۆژنامەی كوردستانی نوێ ده‌كه‌ین.

 پیرۆزبایی لەو بەرێزانەیش دەکەین لە قۆناغ و وێستگە جیاجیاکانی رۆژنامەکەدا خزمەتیان کردووە.

  كوردستانی نوێ، وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی كوردی، یەکێکی تر بوو لە رچەشکێنی  و داھێنانەکانی یەکێتی، ھەروەک جگە لەوەی شانازییه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و یه‌كێتی، له‌هه‌مان كاتیشدا، رۆژنامه‌یه‌كی سه‌نگین و  هاوسه‌نگ و پابه‌ند به‌ پڕه‌نسیپه‌كانی یه‌كێتی و  پیشه‌یی بوون و ئاكاری كاری ڕۆژنامه‌نووسی بووە.

كوردستانی نوێ، قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندن و بره‌ودان بووه‌ به‌ توانا و  ئه‌زموونی رۆژنامه‌نووسی. خزمه‌تێكی  به‌رچاوی به‌ کاییەی رۆژنامەوانی و رۆشنبیری كورده‌واری كردووه‌.

ئومێدەوارین به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌ركه‌ نوێیه‌كان و هه‌ڵومه‌رجی  گۆڕاوی كوردستان و ناوچه‌كه‌، به‌رنامه‌رێژی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستانی نوێ باشتر ئەرکە رۆژنامەوانی و نیشتمانیەکانی رابپەرێنێ و ھەمیشە پێشەنگی رۆژنامەوانی بێ.

دووباره‌ پیرۆزه‌و سه‌ركه‌وتووبن.

 

مه‌كته‌بی سیاسی

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

١١/١/٢٠٢١

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket