riklam

هەرێم..لە 2020دا بەبڕی زیاتر لە 4 ترلیۆن دینار هاوردە كراوە

ئابوری 08:04 PM - 2021-01-11
.

.

یەكێتی هاوردەو هەناردنكارانی هەرێم رایدەگەیەنێت: ساڵی رابردوو بە بەهای زیاتر لە چوار ترلیۆن دینار مۆڵەتی هاوردە دراوە، دەشڵێت: لەكوردستان  30 هەزارو 223  كۆمپانیا هەیە.

 شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان سەرۆكی گشتی یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی هەرێمی كوردستان  لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەكوردستان  30 هەزارو 223  كۆمپانیا هەیە كە 3 هەزارو 314یان بیانین و26 هەزارو 906یان كۆمپانیا ناوخۆین، سەرەڕای قەیرانی داراییش 813 كۆمپانیا دامەزراون.

وتیشی: لە  2020دا مۆڵەت بە دامەزراندنی 164 كارگە دراوەو 3 هەزارو 851  كارگەش لە كوردستاندا مۆڵەتیان وەرگرتوەو 24 هەزارو 114 هەلی كاریان رەخساندوە.

سەرۆكی یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: ساڵی رابردوو بەبڕی زیاتر لە چوار ترلیۆن دینار مۆڵەتی هاوردە دراوەو توانراوە ترێ و هەنار و گوێزو هەنگوین و نانی تیری و ئاوی كانزایی و رۆنی ئۆتومبێل و چەند بەرهەمێكی تریش هەناردە بكرێت.

ئەوەشی ئاشكراكرد:  بۆ ساڵی 2020 لەبوارەكانی پیشازی خۆراك و كشتوكاڵ و گەشتوگوزار 74 مۆڵەت دراوە بۆ وەبەرهێنان و بەپێی پلانی 10 ساڵەش تا 2030 بڕیارە هەزارو 55 پڕۆژە جێبەجێبكرێت كە 461 پڕۆژەیان لە بواری پیشەسازی و پیشەسازی خۆراكدا دەبێت.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket