riklam

بەهای دۆلار جێگیرە

ئابوری 09:30 AM - 2021-01-11
.

.

ئەمڕۆ دوو شەممە 9-1-2021، نرخی هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان 143هەزار و 200 دیناری عیراقییە.

لەوبارەیەوە شوان هادی خاوەنی نووسینگەی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: لە ئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە 143 هەزار و 200 دیناری عیراقییەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت و بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەهای دۆلار جیگیربوونی بەخۆیەوە بینیووە.

وتیشی: ئەمڕۆ بەهای یۆرۆ 174 هەزار و بەهای پاوەند 192 هەزار و 500 دینار و لیرەی توركی 19 هەزار و 250 دینار و تمەنی ئێرانی 5 هەزار و 850 دینارە.

ئەمەش لە كاتێكدایە ماوەی رابردوو نرخی دراوەكان بەگشتی و دۆلار بە تایبەتی لە بازاڕەكانی عیراق و هەرێم جێگیر نەبوو و لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدابوو، هۆكارەكەشی بۆ پڕكردنەوەی كۆرتهێنانی بودجەی ساڵی 2021 دەگەڕێنرایەوە.

PUKmedia ژینەر محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket