riklam

فراكسیۆنی یه‌كێتی گفتوگۆی بودجه‌ ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 10:30 PM - 2021-01-10
.

.

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاماده‌كاری بۆ قۆناغی گفتوگۆكانی پڕۆژه‌ یاسا بودجه‌ی 2021 ده‌كات .

ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌ره‌شتی د.جوان ئیحسان سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق فراكسیۆنی یه‌كێتی كۆبوه‌وه‌ وه‌ك  ئاماده‌كاریه‌ك بۆ قۆناغی گفتوگۆكانی سه‌ر پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ 2021 حكومه‌تی فیدراڵ.

له‌و باره‌یه‌وه‌ رێزان شێخ دلێر ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی ڕایگه‌یاند: پڕۆژه‌ یاسایی بودجه‌ كه‌موكورتی زۆری تێدا به‌تایبه‌ت به‌هۆی زۆری خه‌رجیه‌كانی حكومه‌ت و رێژه‌ی فراوانی كورتهێنان له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌.

وتیشی:" له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ له‌ پاڵپشتی ته‌واو بۆ په‌سه‌ندكردنی هه‌ردوو مادده‌ی 10و11 پڕۆژه‌كه‌ كه‌تایبه‌ته‌ به‌به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی مووچه‌خۆڕانی هه‌رێم".

رێزان شێخ دلێر جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی شه‌ڕی ته‌واوی ماف وقووتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له‌ پڕۆژه‌ یاسایی بودجه‌ و هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ بۆ به‌ دوورخستنه‌وه‌ی قووتی خه‌ڵك له‌ململانێ سیاسیه‌كان و ناچاركردنی حكومه‌ت به‌م یاسایه‌ به‌پێدانی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.


PUKmedia تایبه‌ت

7777.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket