riklam

ماسی هاوردە بەرهەمی ناوخۆ بێ بازاڕ دەكات

ئابوری 08:02 PM - 2021-01-10
.

.

هەرچەندە وەزارەتی كشتوكاڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری ئەوەیدا هاوردەكردنی ژمارەیەك لە بەرهەمە كشتوكاڵیی و ئاژەڵییەكان  قەدەغە بكرێن لەنێویشیاندا ماسی، بەڵام لەبازاڕەكانی هەرێمداو بەتایبەتیش لەشاری سلێمانی ماسییەكی زۆری هاوردە دەفرۆشرێت، ئەمەش گلەیی و گازندەی لەلایەن خاوەن پرۆژەكانی بەخێوكردنی ماسی دروستكردووە و زیانی گەورەی بەو خاوەن پرۆژانە گەیاندووە، چونكە نرخەكانیان لەچاو بەرهەمی ناوخۆدا هەرزانترە.

بەختیار كەریم خاوەن پرۆژەیەكی بەخێوكردنی ماسییە بۆ PUKmedia وتی: ماسی هاوردە زیانی گەورەی پێگەیاندون، چونكە نرخەكەی بەراورد بە بەرهەمی خۆماڵیی هەرزانترەو لە یەك كیلۆگرامدا چەند هەزار دینارێك جیاوازی هەیەو كاریگەری لەسەر كارو پیشەكەیان دروستكردوەو زیانی زۆری پێگەیاندون.

وتیشی: ئەو ماسییەی ئەوان بەرهەمی دەهێنن بەهۆی ئەو خواردنە باشانەی دەیاندەنێ‌ و لەڕووی تەندروستییەوە بەردەوام چاودێرییان دەكەن و گرنگی باشییان پێدەدەن، بۆیە پارەیەكی زۆری تێدا خەرج دەكەن و كاتێكیش دەینێرنە بازاڕ بەهۆی ماسی هاوردەوە كە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمەوە هێنانی قەدەغە كراوە، بەرهەمەكانیان بۆ ساغ ناكرێتەوە.

هەر لەو بارەیەوە، ئەیوب موحەمەد، خاوەنی ماسی فرۆشی شاهانە لەشاری سلێمانی بە PUKmediaی راگەیاند: ماسی قەدەغەكراوی هاوردە كاریگەری نەرێنی لەسەر  بازرگانی ئەوان دروستكردوە، بەداخەوە بازاڕ پڕ بووە لەو جۆرە ماسییانە، سەرەڕای قەدەغەكردنی لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە، زیانی زۆری بە خاوەن پرۆژەكانی بەخێوكردنی ماسی گەیاندووە، لە چاوەڕوانی ئەوەدان بەرهەمەكانیان بۆ ساغ بكرێتەوە، هەرچەندە ئەو ماسییەی ئەوان بەرهەمی دەهێنن بەشێوەیەكی تەندروست بەخێودەكرێن و خواردنی باشیان پێدەدرێت و جۆرێكی زۆر باشن، بەڵام  بوونی ماسی ئێرانیی لەبازاڕ، هەرچەندە نرخەكانیان هەرزانترە،لەڕووی جۆریشەوە باشنین و كاریگەری لەسەر بەرهەمی ناوخۆیی دروستكردوەو زیانی پێگەیاندون.

فائق حەمە ئەمین، یەكێكی ترە لەماسییە فرۆشەكان و خاوەنی ماسی فرۆشی دەربەندیخانە، بە PUKmedia ی راگەیاند:  بەڕاستی بوونی ماسی ئێرانی لەبازاڕدا جێی سەرسوڕمانەو هەرچەندیشە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە هێنانی قەدەغە كراوەو رێگەنادرێت بێتە ناو هەرێم، بەڵام بەقاچاغ و لەڕێگەی نایاساییەوە هاوردەی هەرێم دەكرێت، بۆیە لەسەر بەرپرسانی هەرێم پێویستە رێگری لەو كارە بكەن و نەهێڵن بێتە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و رێكاری یاسایی لەدژی ئەوانەش بگیرێتەبەر كە مامەڵە بەو جۆرە ماسییانەوە دەكەن.

پێش چەند رۆژێك ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری پێكهێنانی هێزێكی هاوبەشی تایبەتی دا تاوەكو رەوانەی دەروازە سنوورییەكان بكرێن و رێگریی لەو سەرپێچییە نایاسییانە بكات كە لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێن.

PUKmedia عەدنان جاف - سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket