riklam

ئه‌نجومه‌نی جیهانی بۆ زێڕ: عیراق خاوه‌نی 96 تۆن زێڕه‌

ئابوری 05:42 PM - 2021-01-10
.

.

ئه‌نجومه‌نی جیهانی بۆ (زێڕ) رایگه‌یاند: مانگی رابردوو بانكی ناوه‌ندی وڵاتانی جیهان پشكی زێڕیان له‌ یه‌ده‌گی دراوی بیانی وڵاته‌كانیان به‌رزكردۆته‌وه‌ و عیراق توانیویه‌تی پارێزگاری له‌ پێگه‌ی خۆی بكات و له‌ 38 هه‌مینی جیهاندا بۆ یه‌ده‌گی زێر بمێنێته‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی جیهانی بۆ زێڕ له‌ نوێترین راپۆرتیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2020 بانكی ناوه‌ندی وڵاتانی جیهان 20 تۆن زێڕیان كڕیوه‌، به‌و شێوه‌یه‌ش ئێستا كۆی یه‌ده‌گی زێری وڵاتان گه‌یشتۆته‌ 35 هه‌زارو 191 تۆن.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: هه‌ریه‌ك له‌ ئۆزبه‌كستان، هیندستان و كازاخستان له‌و وڵاتانه‌ بوون كه‌ زۆرترین زێڕیان كڕیووه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ توركیا و مه‌نگۆلیاش یه‌ده‌گی زێریان له‌سه‌دا 2 پۆینت 4 كه‌میكردووه‌.

دووپاتیشیكردۆته‌وه‌، ئێستا عیراق خاوه‌نی 96 تۆن‌و 300 كیلۆ زێڕه‌‌و ئه‌و ژماره‌یه‌ش رێژه‌ی له‌سه‌دا 8 پۆینت پێنج له‌ كۆی یه‌ده‌گی دراوی بیانی ئه‌و وڵاته‌ پێكده‌هێنێت و له‌ پله‌ی پێنجه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بی و 38 هه‌مینی جیهاندایه‌ بۆ یه‌ده‌گی زێر.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، دواین پرۆسه‌ی كڕینی زێر له‌لایه‌ن عیراقه‌وه‌ له‌ ساڵی 2018دا بووه‌، به‌بڕی 6 تۆن‌و 450 كیلۆگرام‌و له‌ دوای ئه‌و كاته‌وه‌ هیچ بڕه‌ زێڕێكی نه‌كڕیووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket