riklam

رۆستم ئاغاله‌ دوو ئه‌لبومی نمایش كرد

ئەدەب وهونەر 09:59 AM - 2021-01-10
.

.

 

ئێواری 9-1-2021 له‌ مۆزه‌خانه‌ی رستن وچنین له‌ قه‌ڵای هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ رۆشنبیران ومیوانانی بیانی، كۆڕێك سازكرا بۆ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار رۆستم ئاغاله‌، سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه‌ هونه‌رمه‌ند كامه‌رانی ساز ژه‌ن پارچه‌ ئاوازێكی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوان كرد دوای ئه‌وه‌  شاعیر به‌هات قه‌ره‌داغی،چه‌ند پارچه‌ شیعرێكی مێژوو كه‌لتوری خوێنده‌وه‌.

پاشان ئاغاله‌ به‌كورتی باسی هه‌ردوو ئه‌لبومه‌ كتێبی كرد، ئێمه‌كاكه‌یی و نیگاره‌كانی شاماران و من  ناوم ئاغاله‌یه‌ بۆئاماده‌بوان شیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی كاكه‌یه‌كانه‌ به‌ وێنه‌ وپۆترێت ژیان وناخۆشیه‌كانی ده‌ست نیشان كردوه‌ كه‌ ئاینێكی تایبه‌به‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌ وبه‌رده‌وام له‌ ئازاردان و ئه‌وه‌ی تر تایبه‌ت بوو به‌ كاره‌هونه‌رییه‌كانی خۆی.

 وتی:ماوه‌ی 10 ساڵه‌خه‌ریكی ئه‌وكاره‌ شێوه‌كاریه‌ كه‌باس له‌ داستانی شاماران ده‌كات ، ئاغاله‌ یه‌كێكه‌ له‌ شێوه‌كاره‌ كه‌لتوریه‌كانی كورده‌ جێگای ده‌ستی له‌ زیندوكردنه‌وه‌ی ئه‌وهونه‌ره‌یه‌، هه‌روه‌ها ناوبراو سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌وكه‌سانی كرد كه‌ هاوكاری بوونه‌ له‌ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌ودووئه‌لبومه‌ له‌ كۆتایدا كتێبه‌كه‌ به‌ نرخێكی گونجاو فرۆشرایه‌ ئاماده‌بوان .

PUKmedia سوباح شوكر- هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket