riklam

ماڵێك بۆ مۆمیاكردنی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان

هەمەرەنگ 09:40 AM - 2021-01-10
.

.

له‌لایه‌ن گه‌نجێكی گه‌رمیانه‌وه‌ وشك كردن و مۆمیاكردنی باڵنده‌ و ئاژه‌ڵه‌ كێوی و ماڵییه‌كان ئه‌نجامده‌درێت و وه‌ك خۆشی ده‌ڵێت، كاره‌كه‌ی خواستی زۆری له‌سه‌ره‌و ئه‌گه‌ر پشتیوانی بكرێت ده‌توانێت كاری باشتر بكات.

كامه‌ران سه‌لام عارف كه‌ پیشه‌ی وشك كردنی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ كێوی و ماڵییه‌كانه‌ بۆ PUKmedia وتی،  ماوه‌ی چوار ساڵه‌ سه‌رقاڵی وشك كردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵی ماڵی و كێویم و ئامانجی من له‌م كاره‌ به‌ره‌و پێشچوونی هونه‌ره‌ی ده‌سته‌ له‌سنوری گه‌رمیان و دواتریش بژێویه‌كی ژیانمه‌.

وتیشی: خه‌ڵك ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كانیان ده‌هێنن بۆ من و منیش بۆیان وشك و مۆمیا ده‌كه‌م و هه‌ر ئاژه‌ڵێك چوار بۆ پێنج رِۆژی ده‌وێت تا ئاماده‌بێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌گه‌ر رێكخراوێك یان لایه‌نێك هاوكاریم بكات ده‌توانم كاری زیاتر ئه‌نجامبده‌م و به‌رهه‌مه‌كانیشم زیاتر پارێزراو ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌به‌رنامه‌مدا هه‌یه‌ به‌م نزیكانه‌ پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌كاره‌كانم له‌سنووری گه‌رمیان بكه‌مه‌وه‌.

PUKmedia / محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان.. شاره‌زوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket