riklam

شێروان میرزا: گەورەترین بودجەی عیراق هێنراوەتە پەرلەمان

ئابوری 11:54 PM - 2021-01-09
.

.

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  ئاشكرایدەكات، بودجەی 2021 گەورەترین بودجەیە لەمێژووی عیراقدا كە رەوانەی پەرلەمان كرابێت بۆ گفتوگۆكردن.

شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ PUKmedia ووتی: پڕۆژە یاسایی بودجەی 2021  گەورەترین  بودجەی عیراقە كە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كراوە.

وتیشی: لەپڕۆژە یاساكەدا خەرجی 164 ترلیۆن دینارەو كورتهێنانەكەشی 71 ترلیۆن دینارە، كە ئەمە یەكەمجارە بودجە بەو خەرجیە زۆرەو كورتهێنانە زۆرەی رەوانەی پەرلەمان كرابێت.

شێروان میرزا ئەوەشی ووت: ئەمڕۆ یەكەم دانیشتنی لەسەر كراوە، سبەی لیژنەی دارایی پەرلەمان كۆدەبێتەوەو رۆژانی تریش كۆبونەوەكان لەسەر بودجە بەردەوام دەبێت.

PUKmedia سامان یاروەیس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket